کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای ڕێکخستن ڕێوڕەسمێکی بۆ ڕێزلێنان لە ئەندامانی ٢٠ ساڵەی کۆمیتەکانی "زەڕەیان و سلێمانی" بەڕێوە برد

13:01 - 14 جۆزەردان 2722

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٣ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی, لەلایەن دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزب، ڕێوڕەسمێکی ڕێزلێنان بۆ ئەندامانی کۆمیتەی "سلێمانی" ڕێک خرا.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی "ئەی ڕەقیب" و ساتێک ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.

پاشال لەلایەن "تاهیر مەحموودی" بەرپرسی دەزگای ڕێکخستن، باسێک لەسەر گرینگیی کاروباری ڕێکخستن لە حیزبدا و هەروەها ڕۆڵی ئەندامانی حیزب لە خەباتی نەتەوایەتی و حیزبدا و هۆکاری پێدانی لەوحی ڕێزلێنانی ٢٠ ساڵەی ئەندامانی حیزب، پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

دواتر سروودێک لەژێر ناوی "پێشمەرگە" لەلایەن کۆڕی سروودی کۆمیتەی "سلێمانی" پێشکەش کرا. 

دوا بە دوای ئەوە، شێعرێک لەژێر ناوی "شەهید" لەلایەن "هیجران کەریمی" ئەندامی حیزب لە کۆمیتەی "سلێمانی" پێشکەش کرا.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا لەوحی ڕێزلێنان لەلایەن "سمایل ڕەحمانی، شەهرام حەمیدزادە، محەممەد سەفووری و ئازاد شافعی" پێشکەشی ئەو کەسانە کرا کە ٢٠ ساڵە لەنێو ڕیزەکانی حیزبدا خەبات دەکەن؛ ئەو کەسانە بریتی بوون لە: “ڕەزا مورادی، موختار ئەیازی، شەفیع ئەمجەدی، کاوە سەعیدی، کامیل مەلەکی، عالیە مەردۆغی، کەریم عەزیزی، ڕۆخزاد سلێمان پوور، بەهادین ساڵحی، شەفیع چوپانی، مەحەممەد مورادی، بورهان ئێحسانبەخش، ئەحمەد عەزیزی، چنوور قادری، سەید سەلاح حوسێنی و غەریب محەممەدپەناهی".

هەروەها لە هەمان ڕۆژدا، لەلایەن بەشی ئاشکرای دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، ڕێوڕەسمێکی ڕێزلێنان بۆ کۆمیتەی "زەڕەیان" ڕێک خرا.

ڕێوڕەسەکە بە سروودی نەتەوایەتیی "ئەی ڕەقیب" و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

پاشان "فازڵ میرزایی" چەند وتەیەکی سەبارەت بە پێدانی لەوحی ڕێزلێنان لەلایەن بەشی ئاشکرای دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزب، پێشکەش کرد.

 دواتر "شەهرام حەمیدزادە" بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی ئاشکرا لەسەر ڕۆڵی ئەندامانی حیزب لە خەباتی نەتەوایەتیدا و هەروەها هۆکارەکانی پێدانی لەوحی ڕێزلێنان و ئەرک و مافی ئەندامانی حیزب، باسێکی پێشکەش کرد.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، لەلایەن "مەهتاب خزری" کادری ڕێکخستن، لەوحی ڕێزلێنان درا بەو کەسانەی کە ٢٠ ساڵە لە ڕیزەکانی حیزبدان؛ ئەو کەسانە بریتی بوو لە: “فازڵ میرزایی، مەحەمەد عەبدوڵڵاهی و حوسێن محەممەدی".