
کوردستان میدیا: دەزگای ڕێکخستنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕوو لە خەڵکی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.
دەقی ئاگادارییەکە:
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە بەردەستدان، ژمارەیەک چەتە و ڕێگر لە دەوروبەری مەهاباد و بەتایبەت "گوگ تەپە"، لەگەڵ پاسگای ڕێژیم بوونەتە هاوکار و خەریکی ڕاوڕووت و تاڵانی ماڵی خەڵکن.
ناوی سەرجەم ئەو باندە لە لای دەزگای ڕێکخستن هەیە، ئاگاداریان دەکەینەوە واز لە هەڵسوکەوت و کردەوەی دژە خەڵکیی خۆیان بێنن، لە ئەگەری بەردەوامبوونیان، لێی بەرپرسیارن.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەزگای رێکخستنی گشتی
٢٦ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی