کوردستان میدیا: دەزگای ڕێکخستنی حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە مەڕ تەقەکردنی هێزەکانی ڕێژیم له مەزرا و مووچەی خەڵک، ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە.
دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە:
ئاگاداری بۆ خەڵکی تێکۆشەری کوردستان
ڕێژیمی دژە گەلی کۆماری ئیسلامی بە بیانووی بوونی پێشمەرگە لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە و مەریوان، سەرەڕای بوونی مۆڵگەی زۆر و بۆر، هێزێکی زۆری لە شوێنەکانی دیکەی ئێران هێناوەتە ئەم دەڤەرە و بە شێوەی کوێرکوێرانە تەقە لە مووچە و مەزرای خەڵک دەکەن.
هەروەها، بەردەوام هێلیکوپترەکان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەو دەڤەرە دەسووڕێننەوە و ژیانی خەڵکیان وەک ڕەوشتی هەمیشەیی ئەم ڕێژیمە تاڵ کردووە.
دەزگای ڕێکخستن
٣١ی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی