کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات، ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

17:17 - 15 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئاگادارییەكی بۆ كۆمەڵانی خەڵکی كوردستان بڵاو کردەوە.

دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە:

ھاونیشتمانییانی ھێژا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموكرات!

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، كەسانێک لەژێر ناوی ئەندامی نھێنیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، دەستیان داوەتە دانانی گرووپی تێلێگرامی و خۆیان وەک ئەندامی تەشكیلاتی نھێنیی حیزب دەناسێنن و ھەوڵ دەدەن بە بیانووی كەمپەینی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسم و ڕێزگرتن لە ڕێبەری نەتەوەیی كورد ''شەھید دوكتورقاسملوو''، ئەندامان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکرات لە گرووپەكەیاندا كۆ بكەنەوە و بانگھێشتیان بكەن.

لێرەوە دەزگای ڕێكخستنی حیزبی دێموکرات ڕایدەگەیەنێت كە ئەو گرووپە و بەڕێوەبەرانی، ھیچ پێوەندییەكیان بە حیزبی دێموكراتەوە نییە و ئاگاداری كار و چالاكییەكانیان نییە.

بۆیە وێڕای ئاگاداركردنەوەتان لەم بابەتە، داواكارین بۆ بەشداربوون لە لاپەڕەكانی پێوەندیدار بە حیزبەوە، تەنیا لە سەرچاوە فەرمییەكانی حیزب كەڵک وەرگرن و ئاگاداری ھەموو پیلانە ڕەشەكانی ڕێژیمی ئێران بەرامبەر بە خۆتان و خەباتی ڕزگاریخوازیی نەتەوەكەمان ببن و بەرەنگاریان ببنەوە.

لینكی گرووپی جێی گومان لە كۆتایی نووسراوەكەدا دادەنرێت و داواكارین ھەر كام لە ئێوە بەشداری ئەم گرووپەن، لەو گرووپە بكشێنەوە و بیسڕنەوە.

https://t.me/joinchat/MIWNIEknZea7M1vulk5hUg

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای ڕێکخستنی گشتی