کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات: دەنگۆ و خەبەرەکانی هەڵبەستراو بە زمانی حیزب؛ ناڕاستن

10:20 - 1 رەشەمه 2719

دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا بڵاوی کردەوە ئەو دەنگۆ و خەبەرانەی کە بە زمانی ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتەوە هەڵبەستراون ناڕاستن.

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران!

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن چەند کەسی ھەلپەرەستەوە، کۆمەڵێک دەنگۆی ناڕاست بڵاوبوونەتەوە  بە مەبەستی گومان خستنەسەر بڕیاری بەجێ و دروستی ناوەندی ھاوکاری بۆ بایکۆتی شانۆی ھەڵبژاردنەکانی مەجلیسی کۆماری ئیسلامیی ئیران.

لێرەوە وێڕای پشتیوانیی تەواومان لە بڕیاری بایکۆت، ڕادەگەیەنین کە ئەو دەنگۆ و خەبەرە ھەڵبەستراوانە بە ناوی ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتەوە بێ بنەمان و دوورن لە ڕاستی و تەنیا بۆ گەرمکردنی بازاڕی بێ‌ڕەونەقیی ئەو بەناو ھەڵبژاردنەیە.

داوا دەکەین خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لە چوارچێوەی بڕیار و سیاسەتی ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێراندا کە بایکۆتی کارایە؛ چالاک بن.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران

دەزگای ڕێکخستنی گشتی

١ی ڕەشەمەی ١٣٩٨ی هەتاوی