کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات پۆستێری بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردنەکانی بڵاو کردەوە

12:03 - 21 رێبەندان 2719

دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران پۆستێری تایبەتی بڵاو کردەوە.

ئەو پۆستێرانە بە زمانەکانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی بڵاو کرانەوە.

شانۆی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان و ئێران، ڕۆژی ٢ی ڕەشەمە بەڕێوە دەچێت.

ئەو هەڵبژاردنە لەلایەن زۆربەی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی و ئێرانی بایکۆت کراوە.