وەزارەتی دادگوستەریی ئامریکا ڕایگەیاند، ٥ کەس بە تۆمەتی دەورلێدانەوەی گەمارۆکانی ئامریکا دژ بە ڕێژیمی ئێران، لەلایەن ئامریکاوە دەسبەسەر کراون.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندان، وەزارەتی دادگوستەری ئامریکا، ئەو ٥ کەسەی بە تۆمەتی دەورلێدانەوەی گەمارۆ نەوتییەکانی ئامریکا دژی ڕێژیمی ئێران دەسبەسەر کردووە.
ئەو چەند کەسە نەوتی ئێرانیان کڕیوە و بە یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی وڵاتی "چین"ـیان فرۆشتووە.
ئەو کەسانەی کە لەلایەن ئامریکاوە دەسبەسەر کراون بریتین لە: "جینیۆ وانگ، ڕابێڕت توتیس، نیکلاس جیمزفاکس، دنێل دیلین ونیکلاس هووان".
ئەو ٥کەسە بە کڕینی نەوت لە ئێران و فرۆشتنی بە وڵاتی چین بەناوی شیرکەتێکی سووری لەهێستانی، تۆمەتبار کراون.
ئەو کەسانەی کە لەلایەن ئامریکاوە دەسبەسەر کراون ئاشکرایان کردووە کە بڕیار بووە هەر مانگ به کەشتی نەوتی ڕێژیمی ئێران بە وڵاتی چین بفرۆشن و ئێران هەر مانگە بڕی ٢٨ملیۆن دۆلار بەو ٥ کەسە بدات.
دەسبەسەرکردنی ئەو چەند کەسە لە حاڵێکدایە کە ئامریکا چەندین جار ڕایگەیاندووە کە هەر کەس یا شیرکەتێک کە تەحریمەکانی ئامریکا دژبە ڕێژیمی ئێران دەور لێداتەوە لەلایەن ئامریکاوە سزا دەدرێت.