کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەریی گەندەڵکارانی شارەداریی سەقز بەردەوامە

09:19 - 3 سەرماوەز 2720

لە شەپۆلی سێهەمی دەسبەسەریی گەندەڵکارانی شارەداریی شاری سەقزدا ئەمجارە ٢ کەس دەسبەسەر کراون کە لەو گەندەڵییە گەورەیەی شارەداریی سەقزدا دەستیان هەبووە.

ڕێکەوتی ٢ی سەرماوەز ٢ کەسی دیکە لە گەندەڵکارانی شارەداریی شاری سەقز دەسبەسەر کراون و بە وتەی هاووڵاتییان ئەو ڕەوتە هەر درێژەی هەیە.

پێشتریش سێ کەس لە سەقز لەو پێوەندییەدا دەسبەسەر کرابوون.

ئەو پێنج کەسە بریتین لە: "وریا نێعمانی، ڕەزا دەرویشی، حەسەن قادرنژاد، حامد سەفەری، فواد جانمەردی و جەعفەر عەزیزی".

"فواد جەوانمەردی" کارناسی شارسازییە و "جەعفەر عەزیزی"، جێگری پێشووی شارسازیی سەردەمی "عوسمان ڕەحیمی" بووە.

ماوەی چەندین مانگە گەندەڵییەکی گەورە لە شارەداریی شاری سەقز ئاشکرا بووە کە ڕێژەیەکی زۆر لە گەندەڵکاران دەسبەسەر کران.