کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەست و پێوەندییەکانی ڕێژیم کەڵکاژۆ لە بنەماڵەی کۆڵبەرانی شەهیدی خەڵکی نێ وردەگرن

11:18 - 1 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: کۆمەڵێک لە بەکرێگیراوان و مۆرەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران، بە ناوی بنەماڵەی سەر بە "ئازاد و فەرهاد خوسرەوی"، لە هەوڵدان پارە کۆ بکەنەوە.

لە دوای ڕووداوی گیانلەدەستدانی دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی شارەدێی "نێـ"ـی مەریوان، کۆمەڵێک لە بەکرێگیراوان و مۆرەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران دەیانهەوێت بە ناوی بنەماڵەی ئەو کۆڵبەرانەوە پارە کۆ بکەنەوە.

دەست و پێوەندییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای "ژمارە حیساب و کارتی بانکیـ"ـیەوە لە هەوڵدان پارە کۆ بکەنەوە.

بنەماڵەی "ئازاد و فەرهاد" لەو بارەیەوە ڕایانگەیاندووە: "ئێمە هیچ حیسابێکمان بۆ کۆکردنەوەی پارە نییە و پێویستیمان بە یارمەتی نییە".

مۆرەکانی ڕێژیم لەو هەلومەرجەدا دەیانهەوێت کەڵکاژۆ لە دۆخەکە وەربگرن و پارە کۆ بکەنەوە.