کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەستوپەیوەندییەکانی ڕێژیم بە بڕینی دارەکان ژینگە تێک دەدەن

11:06 - 4 بەفرانبار 2720

چەند کەسی سەر بە ڕێژیم بە هاوکاریی دێهیاریی یەکێک لە گوندەکانی "چۆمی مەجیدخان" دارەکانی ئەو گوندەیان بڕیوە.

لە ناوچەی "چۆمی مەجیدخان" لە شاری بۆکان دێهیاری یەکێک لە گوندەکانی ئەو ناوچەیە بە هاوکاریی کەسێک کە سەر بە ڕێژیمە دارەکانی قەراغ چۆم و نێو چۆمەکەیان بڕیوە کە ئەو دارانە موڵکی گشتین.

ئەو کەسانە دارەکانیان فرۆشتووە و شوێنی دارەکانیشیان هەموو کردووەتە مەزرا کە خەڵکی ئەو گوندە پێیان ناخۆش بووە، بەڵام لەبەر ئەوەی کە دێهیاری گوندەکە دەستی تێدا هەبووە نەیانوێراوە هیچ ناڕەزایەتییەک دەربڕن.

ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای دەستوپەیوەندییەکانیەوە بەردەوام هەوڵ بۆ تێکدانی سروشت و کاولکردنی ژینگە و هەروەها داگیرکردن و تاپۆکردنی مڵکی گشتیی خەڵک دەدات.