کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەستوپەیوەندییەکانی ڕێژیم حەقدەستی کرێکارانیان پێ نادەن

10:43 - 10 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: جاشێکی سەر بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە دوای ئەوەیکە کۆمەڵێک وەستاکار و کرێکار پایگا و ئەنباریان بۆ سپای تێرۆریستی پاسداران دروست کردووە، پارەکەیان پێ نادات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چەند کرێکار و وەستاکار شنۆیی لە سنووری کێلەشین، پایگا و ئەنباریان بۆ سپای تێرۆریستی پاسداران دروست کردووە، بەڵام هەتا ئێستا پارەیان پێ نەدراوە.

جاشێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی "عەزیز ڕەحمانی"، ئەو کرێکار و وەستاکارانەی بۆ دروستکردنی پایگا و ئەنبار بردووە، بەڵام ئێستا پارەکەیان پێ نادات.

ئەو بەکرێگیراوەی ڕێژیم ماوەی چوار مانگە پارەی ئەو کرێکار و وەستاکارانە نادات.

سەرپەرەستی ئەو کارە "ناسر پەیغامی" بووە کە ئەویش سەر بە ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانە.

ئەو کرێکار و وەستاکارانە لە پایگاکانی "سیاکێو" و "چوارچرا" کاریان کردووە.