کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەستێوەردانی سپای تێرۆریستیی پاسداران لە کۆمپانیا پیشەیییەکان

13:19 - 4 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: دەستێوەردانەکانی سپای تێرۆریستیی پاسداران، گەیشتە کۆمپانیا پیشەیییەکانی ماشینسازی و سپا بەم دەستێوەردانانەوە هەوڵی دەسبەسەرداگرتنی تەواوەتی ئۆرگانیزاسیۆنی ئێران دەدات.

وەزیری پیشەییی ڕێژیمی ئێران، پاسدار ڕەزا ڕەحمانی، ڕۆژی هەینی، ٣ی ڕەشەمە، وتوویەتی: پیشەی ماشینسازی بە هۆی گەمارۆوەکانی ئامریکا تووشی کێشە بووە و پێشوازی لە دەستێوەردانەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی لەو پیشەیەدا کرد و پاساوی بۆ ئەم بابەتە ئەمە بووە، کە بە مەبەستی پێشگرتن لە قاچاخی پارچەی ماشین و دراو ئەم دەستێوەردانە دەکرێت.

ئەم هەوڵەی سپای پاسداران و وەزارەتی پیشە لە ئەسڵدا بۆ کونتڕۆڵی سەربازی و مێلیتاریزەکردنی ناوەندەکانی سەر بە خۆیانە، لە حاڵێکدا بە ناوی هاوکاری و پاراستنی ئەمنییەتی پیشەیی لە بەرامبەر کێشە نێوخۆیی و دەرەکییەکان ناوی لێ دەبەن. 

سپای پاسداران کە دەستی ڕاستی ولایەتی فەقیهـە و خۆی بە سەربازی خودا لەسەر زەوی داناوە، خۆی بە خاوەنی هەمووی کۆمەڵگا دەزانێت و بە کردارێکی تۆتالیتاریستانە باڵی بەسەر تەواوی جومگەکانی کۆمەڵگادا کێشاوە.