دەستەی بەڕێوەبەریی کاریی حیزبی دێموکرات لە جێژنیکان ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢١ی پووشپەڕ بە سەرپەڕەستیی مامۆستا "عەلی سێڵاو"، بەرپرسی بەشی کۆمەڵایەتی لە جێژنیکان، سەردانی هەواڵگریی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد.
دەستەی بەڕێوەبەریی کاریی حیزبی دێموکرات لە جێژنیکان لەلایەن بەرپرسی هەواڵگریی وەزارەتی پێشمەرگە لێوا "محەممەد" پێشوازیان لێکرا.
لەو دیدارەدا باسێک لەسەر دۆخی ئێران بە گشتی و کوردستانی ڕۆژهەڵات و باشوور لەلایەن مامۆستا "عەلی سێڵاو"،شرۆڤە کرا.
لە دیدارەدا پشتیوانیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەسکەوتەکانی گەلی کورد لە باشوور و حکوومەت و قەوارەی سیاسیی کوردستانی باشوور دووپاتە کرایەوە.
لەم پەیوەندییەدا لیوا "محەممەد"، خۆشحاڵیی خۆی لەو چاوپێکەوتنە ڕایگەیاند و سپاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد کە هەمیشە پاڵپشتی خەباتی کورد بووە لە باشوور و هەوڵی ئەوە بووە دەسکەوتەکانی گەلەکەمان لە باشوور بپارێزێت.
پاشان باسێک لەمەڕ دۆخی ناوچەکە و کێشەی نێوان حکوومەتی هەرێم وعێراق و سیاسەتەکانی ئامریکا و هاوپەیمانەکان بەنیسبەت گەلی کورد و قەوارەی سیاسیی کوردستان لەلایەن مامۆستا "عەلی سێڵاو"، و لیوا "محەممەد"، شرۆڤە کران.