کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەستەی بەڕێوەبەریی کاری حیزب لە جێژنیکان سەردانی کۆمیتەی "یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستانـ"ـیان لە ناحیەی بەحرکە کرد

13:04 - 13 جۆزەردان 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٣ی  جۆزەردان، دەستەی بەڕێوەبەریی کاری حیزب لە جێژنیکان سەردانی کۆمیتەی "یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستانـ"ـیان لە ناحیەی بەحرکە کرد.

 لەو دیدارەدا کە بە سەرپەرەستیی مەلا "عەلی سێڵاو" وەک بەرپرسی بەشی کۆمەڵایەتی و پەیوەندییەکانی حیزب ئەنجام درا لەلایەن بەرپرسی کۆمیتەی "یەکیەتیی نیشتیمانیی کوردستان" بە گەرمی پیشوازییان لێ کرا.

 پاش پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزرانی "یەکیەتیی نیشتیمانیی کوردستان" لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەری، کۆمەڵێک باس و بابەتی پەیوەندیدار بە مێژووی خەباتی هەر دووک حیزبی دۆست؛  باسێک لەمەڕ کێشەکانی کورد بە گشتی و باشوور و ڕۆژهەڵات هاتە ئاراوە.

هەروەها مەلا "عەلی سێڵاو" لەو چاوپێکەوتنەدا پشتیوانیی حیزبی دێموکراتی لە داخوازییەکانی کورد بە گشتی و پارتە سیاسییەکانی باشووری دووپات کردەوە و پێناسەیەکی لەسەر سیاسەتە نەتەوەییەکانی حیزبی دێموکرات هێنایە بەر باس.

هەروەها پێداگری لە پەیوەندییە دێرینەکانی "یەکیەتیی نیشتیمانیی کوردستان" و حیزبی دێموکرات کردەوە و کۆمەڵێک بابەتیشی لەسەر گۆڕانکارییەکانی ئەم دوایانەی ئێران و کوردستان و مەسەلەی هەڵبژاردن کرد.