کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەستەی بەڕێوەبەریی کاریی حیزبی دێموکرات لە جێژنیکان سەردانی ناحیەی "بەحرکە"یان کرد

17:46 - 10 سەرماوەز 2720

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٠ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی دەستەی بەڕێوەبەریی کاریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە جێژنیکان سەردانی مودیر ناحیەی "بەحرکە" یان کرد.

لەم سەردانە کۆمەڵێک بابەتی پەیوەندیدار بە کاری دوولایەنە باس کرا و جەختیان لەسەر هاوکاریی و پەیوەندیی دوولایەن کردەوه.

هەروەها باسێک لە سەر پێگەی ئێستای کۆماری ئیسلامیی ئێران، خراپیی دۆخی ئابووریی ئەم وڵاتە، ئاژاوەگێڕییەکانی ڕێژیم لە ناوچە و جیهان؛ هەروەها باسێک لەمەڕ بەرجام و هەڵوەشانەوەی بەرجام لەلایەن ئامریکا  خرایە بەر باس.

لەو دیدارەدا  لە سەر سیاسەتی حیزبی دێموکرات بەنیسبەت چوار بەشی کوردستان قسە کرا.