کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسپێڕاگە‌یشتنی ئێران بە سووئیفت ڕاگیرا

17:41 - 22 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: لە درێژەی هەوڵە نێونە‌تەوەییەکان بۆ کۆنترۆڵی ڕێژیمی تاران، دەسپێڕاگەیشتنی بانکی ناوەندیی ئێران بە سیستمی سووئیفت ڕاگیرا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕویتێرز، سیگاڵ مندلکر جێگری وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا لە پرێسکۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند: سووئیفت، دەسپێڕاگەیشتنی بانکی نێونەتەوەیی و دامەزراوە داراییەکانی دیکەی ڕێژیمی ئێرانی بۆ ئەم تۆڕە نێونەتەوەییە ڕاگرت.

مندلکر بە بێ‌ئاکام مانەوەی هەوڵەکانی ئورووپا بۆ ڕزگاری ڕێژیمی تێرۆریستی ئێران ڕایگەیاند: سەرەڕای ئەوەیکە کۆمپانیاکان خەریکی بەجێهشتنی ئێرانن، ئامریکا سەبارەت بە ڕێوشوێنی ماڵی بۆ دەورلێدانی گەمارۆکان نیگەرانی نییە.

ناوبراو بە تەشەرەوە بە ئورووپاییەکانی وتووە: بە ڕای من هەواڵی گەورەتر لە ئورووپادا ئەوەیە کە زۆربەی کۆمپانیاکان لە حاڵی بەجێهێشتنی ئێراندان.