کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسەڵات لە دۆخی کۆرۆنادا هیچ کارێکی بۆ خەڵک نەکردووە

13:06 - 18 خاکەلێوه 2720

"موجتەبا ڕەزاخاه"  ئابووریناسی ئێرانی وتوویەتی: "دەوڵەت لە دۆخی ئێستادا کە بەهۆی کۆرۆنا هاتووەتە پێش هیچ کارێکی بۆ بژیوی خەڵک ئەنجام نەداوە".

ناوبراو باسی لەوەش کرد خەڵکێکی زۆر بەهۆی کۆرۆنا بێکار بوونە کە دەسەڵات کارێکی تایبەتی بۆ ئەنجام نەداون.

"موجتەبا ڕەزاخاه" وتوویەتی، ئەو کەسانەی کە داهاتێکی دیاریکراویان نییە لە دۆخی ئێستا زیانێکی جیدیان بەر دەکەوێت".

بەپێی قسەکانی ناوبراو بڕیار بووە دەسەڵات ٧٥ هەزار میلیارد تمەن وەک یارمەتی بە خەڵک بدات بەڵام دیار نییە ئەو وامە چ کەسانێک دەگرێتەوە.

خەڵک لە ئێران و کوردستاندا بەهۆی ئەویکە ڕێژیمی هاوکارییان پێ نادات لەگەڵ کێشەی بژیوی ژیان بەرەوڕوون.

لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بێ کیفایەتیی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە کۆنترۆڵکردنی ئەم قەیرانەدا، خەڵک لە کوردستان بە شێوەی خۆڕسک لە چوارچێوەی کەمپەینەکاندا بە کۆکردنەوەی پێداویستی و بڵاوکردنەوەیان بەسەر بنەماڵە هەژارەکاندا، چالاکانە هەوڵیان داوە.