کوردستان میدیا: بۆ یەکەمجار حکوومەتی هەرێمی کوردستان، "هێمای دهسهڵاتداریەتیی ژن" بۆ تەمری ئیدارەی پۆست و تێلێگراف دیاری دەکات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆست و گه‌یاندنی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمه، چوار جۆر تەمری نوێی چاپ كرد و له لایه‌ن ئیدارەی پۆستی ئەو حکوومەتەوە کاریان پێ ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێم لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە لە میدیاکانی هەرێمەوە بڵاو کراوەتەوە باسی لەوە کردووە، "تەمرە نوێیه‌كانی پۆستی هه‌رێم له وڵاتی لوبنان به "كوالێتی و ستانداردی نێودهوڵهتیـ"ـیەوە چاپ ده‌كرێن.
ئەو تەمرانەی کە حکوومەتی هەرێم، وەک هێمای دەسەڵاتداریەتیی ژن کەڵکی لێیان وەرگرتووە بریتین لە:
ـ قه‌ڵای خانزاد له نزیك شاری هه‌ولێر، وه‌كوو هێمایه‌كی مێژوویی، بۆ دهسهڵاتداریەتیی ژن له مێژووی كوردستاندا.
ـ دیمه‌نی گوندێكی هه‌ورامان.
ـ وێنه‌یه‌كی فۆتۆیی منداڵێكی گوڵ‌فرۆش به چه‌پكێك نێرگزه‌وه.
ـ تابلۆیه‌كی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری ده‌ستڕه‌نگین و كۆچكردووی شاری هه‌ولێر ئه‌سكه‌نده‌ر عوسمان.