کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"دەلیل" بە دولبەر"ی گەیشت

11:47 - 4 خاکەلێوه 2720

مامۆستا "حشمەت مەنسووری" شاعیر، تەنزپەرداز، نەقاش و پەیکەرتاشی شاری ئیلام لە تەمەنی ٨٤ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

مامۆستا حشمەت، خاوەنی چەندین بەرهەمی ئەدەبی وەک: "بەیان دەئاسوو و دەلیل و دولبەر''ە کە هەموو شێعر و بابەتەکانی نەمر "حشمەتی مەنسوری " بە زاراوەی کەلهوڕی  لەخۆوە دەگرێت.

مەسنەویی کوردیی مامۆستا حشمەت، لە چوارچێوەی کۆمەڵایەتی، ڕەخنەگرانە و ئەوینداری وەک ڕووناکییەک لە شێعر و وێژەی کوردی و چرای ڕێگای شاعیرانی گەنجی دیاری ئیلام بووە.

بەرهەمی "دولبەر" شاهکاری ئەدەبیی مامۆستا حشمەتە.

مامۆستا مەنسوور میراتگری ئەوین و خۆشەویستی لە ئەدەبی کوردیی ناوچەی ئیلامه.

ناوبراو گەورەترین و ناودارترین شاعیری ئیلامە کە لە ڕۆژی ٢ی خاکەلێوە لە شاری ئیلام بە نازناوی "دەلیل" بە "دولبەر"ی گەیشت.

مامۆستا "دەلیل" لە ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە خۆی بە هاوخەمی قوربانییانی ئەو ئەنفاڵە زانی و لە شێعریکدا دەڵێ:

پام هادە زەنجیرو، زووانم بەنە

یەمین ئاگرەو، یەسارم کەنە

ئێسە ک ئەسیری، سەرپەنجەی دەیێم

پفم دە گۆپم، سازم دەقەیێم

هێمان هە شەوەو، ئەر ڕۆژ دەم ئەڵات

عەرەو بزانە، یە دووە دە لات'

مێژوو و ئەدبیاتی دیاری ئیلام و کوردستان بە گشتی، ناو و یادی ئەم شاعیرە کوردپەروەرە بەرز و بەڕێز ڕادەگرێت.

مامۆستا "دەلیل"، لە ساڵی ١٣٣٨ی هەتاوی هەتا ١٣٧٣ی هەتاوی وەک مامۆستایەک وانە بە قۆتابییەکانی لە شارو گوندەکانی پارێزگای ئیلامی وتووەتەوە.

شێعرە تەنزەکانی مامۆستا حشمەت وەک چیرۆکی '' موش و کشی' '(مووش و کشوەر) پێناسەیەک لە مەتەڵ و کنایاتی کوردیی ئیلامییە.