کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەمیرتاش لە هەوڵێكی تێرۆریستی ڕزگاری بوو

15:44 - 2 سەرماوەز 2715

كوردستان میدیا: بە مەبەستی تیرۆر كردنی، لە ئامەدی كوردستانی باكوور هێرش كرایە سەر سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتیكی گەلان (HDP) و بە هۆی ئەوەی كە ئۆتۆمۆبێلی ناوبران گوللە نەبڕ بوو، لەو هەوڵە تیرۆریستییە ڕزگاری بوو.

سەلاحەدین دەمیرتاش لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ڕایگەیاند كە، شەوی ڕابردوو لە فڕۆكەخانەی شاری ئامەد و لە كاتی گەڕانەوە بەرەو ماڵەوە، چەند چەكداری نەناسراو هێرشیان كردۆتە سەر، بەڵام بە هۆی گوللە نەبڕ بوونی ئۆتۆمۆبێلەكه‌ی، لەو هەوڵە تیرۆریستییە ڕزگاری بووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر ئەو كەسانەی كە تەقەیان لە ناوبراو كردووە نییە و نەزانراوە كە ئەو كەسانەی تەقەكەیان كردووە سەر بە چ گرووپ و لایەنێكن. هەر دووای ئەو هەوڵە بێ ئاكامە، لە بنكەی پۆلیسی شاری ئامەد دەست كراوە بە لێكۆڵینەوە لەو پێوەندییەدا.