کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەنگدان لە فەڕانسە و ئەگەری سەرکەوتنی سوسیالیستەکان

18:47 - 17 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: لە ئەگەری سەرکەوتنی فڕانسوا ئۆلاند لە هەڵبژاردنی سەرکۆماریی فەڕانسە، پاش ٢٥ ساڵ سوسیالیستەکان دەسەڵات بەدەستەوە دەگرن.


دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرکۆماری فەڕانسە سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، رێکەوتی ١٧ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی دەستی پێکرد و نیکۆلا سارکۆزی و فڕانسوا ئۆلاند دوو رکابەری سەرەکیی ئەو هەڵبژاردنەن.
لە دەوری یەکەمی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری فەڕانسەدا، فڕانسوا ئۆلاند توانیی ٢٨.٢%ی دەنگەکان مسۆگەر بکات لە حاڵێکدا سارکۆزی سەرکۆماری فەڕانسە ٢٦.٢%ی دەنگەکانی بەدەست هێنا.
لە ئەگەری سەرکەوتنی ئۆلاند لەم هەڵبژاردنانەدا، یەکەم سەرکۆماری سوسیالیستی فەڕانسە پاش ساڵی ١٩٨٨ی زایینی لەو وڵاتەدا هەڵدەبژێردرێت.


پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن لە فەڕانسە بەتوندی لە ژێر کاریگەریی زیاد بوونی نرخی بێکاری و قەیرانی ئابووریی بیاڤی یۆرۆدا بووە.
پرۆسەی دەنگدان لە فەڕانسە و دوورگەی کرێس، لە کاتژمێر ٨ی سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە دەستی پێکردووە و هەتا کاتژمێر ٨ی پاش نیوەڕۆ بە کاتی ناوچەیی درێژەی هەیە.