کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەنگی خەڵک ڕێژیمی وەزاڵە هێناوە

10:13 - 27 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ترسی گەیشتنی دەنگی ئازادیخوازیی خەڵک بە گوێی جیهان و بەمەبەستی پێشگرتن لە گەیشتنی هەواڵ و زانییارییەکان بە خەڵک، ماوەیەکی زۆرە کە پارازیتی خستووەتە سەر تەلەویزیۆنی تیشک.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە کاتی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵەوە تاکوو ئێستا، ڕێژیمی ئێران بە پارازیت خستنە سەر کاناڵی تیشک لە ڕوانسەر و دەوروبەری، دەیەوێت پێش بە دەنگی ڕزگاریخوازیی خەڵک بگرێت.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم پارازیتە لە کاتژمێر ٨ی ئێوارەوە بە کاتی ڕۆژهەڵات و لە کاتی بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانی تەلەویزیۆنی تیشکدا دەست پێدەکات.

خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ دوابەداوی گرانبوونی نرخی بێنزین بە شێوەیەکی سەراسەری شارەکانی ئێران و کوردستانی گرتەوە و ڕێژیمی سەرکوتکەری ئێرانیش سەرەڕای کوشتن و بریندارکردنی خەڵک، دەستی بە دەسبەسەرکردنی خەڵک بەتایبەت لە شارەکانی کوردستاندا گرت کە ئەم دەسبەسەرکرانە هەتا ئێستاش بەردەوامە.