کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەنگی '' نا''ی خەڵک بە کردەوەکانی ڕێژیمی ئێران

16:53 - 21 خاکەلێوه 2720

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ئینتێرنێتیدا بەنیسبەت کردەوە ئابوورییەکانی دەوڵەت لەهەمبەر بەرگریکردن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاپرسییەکی بەڕێوە برد.

لە ئاکامی ئەو ڕاپرسییەدا ٩٤ لەسەدی خەڵک بە کردەوەکانی ڕێژیم دەنگی ''نا''یان دا.

 لە سەرەتای هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆربەی کار و پیشەکان ناچار بوون کە کارەکانی خۆیان ڕابگرن و بەم شێوەیە خەڵکێکی زۆر داهاتیان نییە یان لە ئاستی پێداویستییاندا نییە.

هەروەها ڕێژیمی ئێران داوای لە خەڵک کرد کە دووکان و بازاڕەکان دابخەن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە، بەڵام هیچ هەوڵێکی نەدا کە ئەو کەلێنە ئابوورییەی بەهۆی نەچوونە سەر کارەکانیان دروست بووە پڕ بکاتەوە و یارمەتییان بدات.

ئەو یارمەتییانەی بەسەر ماڵە کەمداهات و هەژارەکاندا دابەش کرابوو لەلایەن کەمپەینە خەڵکی و خۆجێییەکانەوە بەڕێوە چووە و هیچ ئیدارە و ئۆرگانێکی دەوڵەتی لەم کارانەدا ڕۆڵیان نەبووە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران سەرەڕای ئەوەی کە یارمەتی و هاوکاریی خەڵکی لەم قەیرانە ئابوورییەدا نەکرد و نەیتوانی پێشگیری بکات لە تەشەنەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەنانەت لە دانی ئاماری ڕاستەقینەی قوربانییانی کۆرۆنا بە خەڵک خۆ دەبوێرێت.