کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەوروبەری گۆلی "زرێبار"ی مەریوان لەلایەن ژینگەپارێزەرانەوە خاوێن کرایەوە

10:41 - 11 رەزبەر 2720

ئەندامانی ئەنجومەنی "سەوزی چیا" بە هاوکاریی خەڵکی ژینگەپارێزی ناوچەی "بەری بەگزادە"، بەبۆنەی گەڕانەوەی باڵندە کۆچەرییەکان لە وەرزی پاییزدا، دەوروبەری گۆلی زرێبار و ناوچەکەیان لە زبڵ و خاشاک خاوێن کردەوە.

رۆژی پێنجشەممە ١٠ی ڕەزبەر، ژینگەپارێزانی مەریوان و ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە چالاکییەکی بەربڵاوی ژینگەپارێزیدا بەبۆنەی گەڕانەوەی باڵندە کۆچەرییەکان زرێباریان ئامادە و خاوێن ڕاگرت.

لەو هەڵمەتە ژینگەپارێزییەدا منداڵ، مێرمنداڵ، کچان و ژنان بەشداریی چالاکانەیان بووە.

هەموو ساڵێک لەم کاتەدا باڵندە کۆچەرییەکان لە سەرەتای هاتنی وەرزی پاییزدا دەگەڕێنەوە بۆ گۆلی زرێبار، بۆیە ئەنجومەنە ژینگەپارێزەکان و داکۆکیکاران لە مافی ئاژەڵان بە هاوکاریی خەڵکی ناوچەکە پێش گەڕانەوەی ئەو باڵندانە زرێبار و ژینگەی ئەو ناوچەیە خاوێن دەکەنەوە.