کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەوری ڕێژیمی ئێران لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا

12:45 - 26 بانەمەڕ 2720

سۆران شەمسی

دەرکەوتن و بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی نەخۆشییەکی پەتا لە ناوچەیەکی جیهان بە ناوچەکانی تر لەگەڵ ئاکامەکانی تەندروستی و هۆشیاری پێشگیرییە.

بەرتەسککردنەوەی نەخۆشیی پەتا و ئێپێدمیک لەگەڵ هەبوونی تەنگەژە و گۆڕانکارییەکانی ناوچە و ژینگەیی سەرهەڵدانی جۆرەکانی ڤایرۆسەکان، زۆربوونی ڕێژەی سەفەرەکان، هەبوونی سنوورە جۆراوجۆرەکان و زیادبوونی ئاڵوگۆڕی کاڵا و ماددە جۆراوجۆرەکان، بە ئامادەکردن، توانایی و بەڕێوەبەرێکی لێهاتووی پێویستە.

هاتن و پەرەسەندنی کۆرۆنا لە ئێران جارێکی تر نەبوونی ئامادەیی و نەتوانینی بەڕێوەبەرانی ڕێژیم لە ڕێگریکردن لە هاتنی بەو جۆرە ئالوودە و توشبووە هەروەها بە کارنەهاتوویی لە بەڕێوەبردنی تەندروستی و چاوەدێری، نەتوانین لە کۆنترۆڵکردن و جیاکردنەوەی قەرەنتینە نموونەکانی توشبووەکان و نەبوونی ئامادەیی بۆ پێشگرتن لە زیادبوونی تووشبووان بە نەخۆشی نیشان داوە.

لە تەنیشت لاوازی و نەتوانینەکانی ئاماژە پێ کراوە، ڕێژیم لە باتی هەنگاونانێکی خێرا و ڕێگر بۆ پێشگرتن لە هاتنی ڤایرۆس بە ئێران، هاتوچۆی موسافیرەکان و هێڵی ئاسمانییەکان بۆ چینی ڕانەگرتبوو، بۆ نموونە بە تەیارەی ماهان بە هاتوچۆی خۆی بۆ وڵاتی چین درێژەی پێ دابوو.

 گرتنە پێشی سیاسەتی تێنەگەیشتووانە و شاردنەوەکان و بڵاوکردنەوەی درۆی باری ئەمنی، سیاسی ڕێژیمی ئیسلامی لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم نەخۆشیی پەتایە بەڵام توانای پێشگرتن و نیزامی تەندروستی و دەرمانی بێ کەڵک، خراپ و ئیفلیج لە هۆکاری گرینگی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆس و نەخۆشییە بووە، لە بارە ڤایرۆسی کۆرۆنا یەکەمین هەڵوێستی خامنەیی ئەوە بوو کە ئەم نەخۆشییە تازەی بیانووی دوژمن بۆ دڵساردکردنی ئێرانییەکان لە بەشداریکردنی خەڵکانی ئێران لە هەڵبژاردنەکانی پارلمان لە مانگی ڕەشەممە ئاماژە پێ داوە، هەر ئەوەش کاتێک کە دەرکەوت ترسی ئەو لە بەشداربووی کەم وەک خۆی هاتەوە بیانوویەکی حازر و ئامادە لە ئێختیاری ئەودا بوو، لە دوای ئەم قسەیە حەسەن ڕووحانیی سەرۆککۆماری ئێران، هۆشداریی دا کە ئەم ڤایرۆسە بە سیلاحی دوژمن بۆ داخستنی وڵات دروست بووە لە دەسەڵاتخوازی لە شێوەی ڕێژیمی ئیسلامی، هەموو ڕاگەیاندنەکان، ڕێکخراوەکان ناوەندەکان و پێداکێشان سەربەخۆ چاوپۆشی لە ماهییەت، ماموریت و کاریگەرییان هەڕەشە لە بەرامبەر بە ئەمنییەتی حکومەت ڕەچاو دەکرێت، بەتایبەت چوارچێوەکانی تەندروستیی گشتی لەوەش تێپەڕی دیاردەکانی کە حکوومەتی دێموکراسی وەکوو کێشەی کۆمەڵگا یان کەمی تەندروستی باس دەکات، تاران تا ڕادەیەک ئەوانە بە نیگەرانییە ئەمنییەتییەکان لەقەڵەم دەدات.

ئەم بارودۆخە هێندێک کات شایانی ئەوەیە کە لە تەداخولی ئەکتەرە غەیرە حکوومییەکان لە ئەم کارانە ڕێگری بکرێت و هەموو ئەو کەسانە یان ناوەندەکانی کە هەوڵ دەدەن بچنە ناوی، تاوانبار بزانرێن.

نەبوونی شەفافییەتی تاران و هەڵخەڵەتاندنی نیزام دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە هیچ شێوەیەک هەڵوێستێکی تازە نییە، ئەمڕۆ زۆربەی شارومەندەکان بە قووڵی بە قسەکانی حکومەت سەبارەت بە کاری تەندروستی بە شێوەی پێش وەختە گومانیان هەیە؛ تەنانەت کاتێک بە سەرچاوەی ڕاگەیاندنی دروست دەستیان پێ ناگات کە ببێتە هۆی بێباوەڕییان، کاتێک تەنگەژەکانی وەک ڤایرۆسی کۆرۆنا سەر هەڵ دەدات، تەنانەت بەڕێوەبەرانی ئێنتەرنەتیش لە بەردەم نامەکانی لە بن نەهاتوو لە ڕاگەیاندن پێچەوانە بە لا ڕێدا بردن. یان هەڵخەڵەتاو دادەنرێن، کە زۆربەی لەلایەن سەرچاوەی سایبری و کارزانی ڕێژێم چاپ دەکرێت.

بۆ ئەوەیە زۆربەی کاربەدەستانی ئامادە بڕوایان کرد بە ناوەڕۆکی کەمپەینەکانی ناڕاستەوخۆ کەم یان هاوکاری بە دووبارە چاپکردنی ڕاگەیاندن هەڵە و سەرلێشێواویی زیاتری لێ ببێتەوە.

تەنانەت کاتێک کە نەبوونی شەفافیەتی ڕێژیمی ئێران تەنگەژەی تەندروستی، عمومی خرابتر دەکات، ڕێبەری ئەم وڵاتەوە ئەو کاربەدەستانی ڕێژێم بە شێوەی نیزام هەموو سروشت کۆمەڵگای پێشکەوتوو کە توانای پێکهێنان ڕێگری ئەساسی دژی ئەو جۆرە سیاسەتانە ببن، ترسنۆک دەکات.

 کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ماهان، تاوانباری سەرەکیی هێنانی کۆرۆنا بۆ ئێران و تەنانەت بۆ خاوەرمیانە دەناسرێت، درێژە پێ دا و هامشوچۆی هێڵی ئاسمانی کۆمپانیای ماهان بۆ چین بە تایبەت هێڵی ڕاستەوخۆ بۆ ووهان.

ئەوەندە بۆ وڵات و تەنانەت ناوچەکەگران تەواو بوو کە داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم هێڵانە بوون و دوابەدوای ئەوە وتەبێژی ڕێکخراوی هەواپەیمای وڵات ڕایگەیاند کە هێڵی ڕۆیشتن و هاتنەوە بۆ چین لەلایەن کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی لەگەڵ پەسندی حکوومەت ڕادەوەستێ. لەگەڵ ئەوەی کە وتەبێژی حکومەتیش لە ئەم پەسندە ئاگادار بوو، ئەم پەسندە لە ناو پەسندەکانی حکوومەت نەدۆزرایەوە و ئەمە نیگەرانی دروست کرد کە ئایا بەو جۆرە پەسندە هەرگیز بوونی بووە؟ یان ئەگەر بوو بۆچی لە ناوەندی ڕاگەیاندنی حکوومەت بەینی پەسندکراوان تۆمار کراو نەبوو؟ کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ماهان لەگەڵ ئەو پەسندە نەناسراوە، کەم تا زۆری دژ بە یەک هاتوچۆوەکانی لەگەڵ بانگەشەی هاوکاری مرۆڤدۆستانە دوای زەختێکی زیاتر بە بانگەشە هاوردەی پارچەی پێویست بۆ وڵات جێەجێ کردووە؛ بانگەشە کە ئەڵبەتە بە بەوداوداچوونەکان لە گومرگی چین چووە ژێر پرسیار.

گومرۆکی چین لە کاتێک جموجۆڵ بۆ کۆمەڵێک بەربەست، گەلێک بۆ کۆنترۆڵ زیادبوونی ڤایرۆسی کوئید ١٩ یان هەمان کۆرۆنا یاسایەکی توندی پەیڕەو کردووە کە ڕێگای ئازادی بە هیچ بارێکی بازرگانی و بەتایبەت لە سەردەمی هێڵەکانی لەژێر ئێجازەی ماهان نەدا.

ئێستا جێگای پرسیارە کە کۆمپانیای ماهان بێ بایەخدان بە هۆشدارییەکان و نیگەرانییەکان لە ئەگەری گواستنەوەی ڤایروس کۆرۆنا بە وڵات لەگەڵ بەردەوامی هەڵفڕینەکان بۆ گواستنەوە چە شتێک نێردرابوو بۆ چین؟

بەڵام بۆچی ئەم کۆمپانیا هەواپیماییە لەگەڵ هەبوونی ئاگاداریی دواخستنی هاتوچووەکان تا ڕادەیەک لەم ڕێگایە هاتوچووی دەکرد؟

ئەمە پرسیارێکە جیددی کە جوابێکی جۆراوجۆری تا ئەمڕۆ دراوەتەوە و دەبێتە هۆی ئەوەیکە گومانی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران و تەنانەت خاوەرمیانە لە ڕێگای ئێرانەوە دیارتر بووە.

لێکۆڵینەوەکان نیشانی دەدا کە چۆن هێڵی ئاسمانیی ئێران لە پەرەپێدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە خاوەرمیانە ڕۆڵی بووە، شرۆڤەی ڕاگەیاندی ڕێگای هەڵفڕین و بەکارهێنانی سەرچاوەی مەوجود وەکوو ڤیدیۆ و وێنە نیشان دەدات کە چۆن ماهان ئایر یەکەمین موسافیرانی هەڵگری کۆرۆنا لە ئێرانەوە بۆ عێراق و لوبنان بردووە لەگەڵ ئەوەی قەدەغە بووە بۆ فڕینەکانی بە وڵاتانی جۆراوجۆری دنیا درێژەی پێداوە.

ماهان ئایر یەکێک لە هێڵەکانی بایکۆتکراو لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکایە کە لەگەڵ سپای تیرۆریستی پاسدارانی ئیسلامیش پەیوەندی هەیە، زیاتر لە دەیان کەس کە فەرمانبەری هەڵفڕینی ماهان ئایر نیشانەی تووشبوو بە کۆرۆنایان بووە، کاتێک کە تەنانەت ئەم فەرمانبەرانە هەوڵیان داوە تاکوو دەربارەی لایەن بەڕێوەبەرانەوە لەم تەنگەژەیە و نەبوونی ئەمنییەت قسەیەک بکەن، لەلایەن بەڕێوەبەرانی باڵادەست وادار بە بێدەنگی کراون و تەنانەت لە هێندێک نموونەدا دەست\بەسەر کراون و لە کۆتاییدا ماهان ئایر بە هاتوچووەکانی بۆ چین درێژەی پێ داوە بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە لە ناو وڵات و ناوچەکە، هۆکاری سەرەکیی بڵاوبونەوەی ڤایرۆس لە ئەسڵدا کاربەدەستانی وڵات بوون کە گیانی زۆر خەڵکی گرت تاکوو خەڵک لە ڕاستییەکان کە هەیە لە ئێستادا وەکوو گرانی، ئاوسان، کوشتنی خەزەڵوەر و ئاماج گرتنی فڕۆکەی ئۆکراینی دوور بکەونەوە، بێ ئاکام بوو کە ڕێژیم هەوڵی بۆی دا.

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە ڕا و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.