کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەورەی سەرەتاییی پێشمەرگە یادی لەدایکبوونی دوکتوور قاسملوویان بەرز ڕاگرت

13:40 - 1 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: دەورەی سەرەتاییی پێشمەرگە، لە فێرگەی حیزبی دێموکرات، ڕێوڕەسمێکیان بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی دوکتور قاسملوو و شەوی یەڵدا بەڕێوە برد.

ڕۆژی ٣٠ی سەرماوەز، لە فێرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، دەورەی سەرەتاییی پێشمەرگە، لە ڕێوڕەسمێکدا، ٨٨ ساڵەی لەدایکبووونی ڕێبەری هەمیشە زیندووی گەلەکەمان، "دوکتوور قاسملوو" و شەوی یەڵدایان بەرز ڕاگرت.

ئەم ڕێوڕەسمە بە قسە و گۆرانی بەشداربووانی دەورە دەستی پێ کرد، پاشان چەند گۆرانییەک لە لایەن بەشداربووانی دەورەوە پێشکەش کران.

بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکە پێك هاتبوو لە شانۆیەکی کۆمیدی کە باسی دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی دەکرد.

بڕگەیەکی تر تەرخان کرابوو بۆ کێبەڕکێی هەڵهێنانی مەتەڵ و پەندی پێشینان.

دواتر شانۆییەکی تر پێشکەش کرا.

ئەم ڕێوڕەسمە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێی بەشداربووانی دەورەی سەرەتاییی پێشمەرگە کۆتایی پێ هات.