لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دەورەی ٢٥٥ی سەرەتایی پێشمەرگەی کوردستان بە بەشداریی بەشێک لە کادر، پێشمەرگە، بەرپرسانی سیاسی و نیزامیی حیزبی دێموکرات و میوانان لە چیاکانی کوردستان بەڕێوە چوو.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.
دواتر بەشداربووانی دەورە، به ئەنجامدانی ڕژەی نیزامی و پیشاندانی ڕاهێنانەکانی خۆیان لە ماوەی دەورەکەدا، ئامادەیی جەستەیی و نیزامیی خۆیان خستە ڕوو.
پاشان "حەسەن خزرپوور" بەرپرسی پەزیرش و لێپرسینەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چەند وتەیەکی بەم بۆنەوە پێشکەشی بەشداربووان کرد.
لە درێژەی ڕێوڕسمەکەدا سروودێک کە کۆڕی هونەریی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئامادەی کردبوو لەلایەن بەشداربووانی دەورەوە پێشکەش کرا.
لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا ڕاپۆرتی پەروەردەیی فێرگە لەلایەن "عوبەید مورادی" مامۆستای فێرگەوە پێشکەش کرا.
پاشان گۆرانییەک لەلایەن "هیوا حەسەن نژادی" پێشکەش به بەشداربووان کرا.
دواتر پەیامی دەورەی ٢٥٥ی سەرەتایی لەلایەن "باسیت خزری" بەشداربووی دەورەوە خوێندرایەوە.
لەو ڕێوڕەسمەدا کەسانی سەرکەوتوو لە بەشی سیاسی و نیزامیدا کە پلەی یەکەم هەتا سێهەمیان بەدەست هێنابوو لەلایەن "مستەفا مەناف" فەرماندەی هێزی ١٣٥ خەڵاتەکانیان پێشکەش کرا.
ئەو کەسانە بریتی بوون لە "حەسەن ئیبڕاهیمی، باسیت خزری و ئیبڕاهیم مەولوودی".
هەروەها "پەیام یووسفی، هەژار سراجی و میلاد نیک جوویان" لە بەشی نەزم و دیسیپلین کەسانی یەکەم هەتا سێهەم بوون و لەلایەن "کلارا ڕەسووڵی" خەڵاتەکانیان پێشكەش کرا.
ڕێوڕەسمەکە بە پێشکەشکردنی گورانییەک لەلایەن "پێشەوا سۆفی" کۆتایی پێ هات.