کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەورەی ٢٤٨ی سەرەتایی پێشمەرگە کۆتایی پێهات

19:00 - 18 خاکەلێوه 2721

پۆلێکی دیکە لە لاوانی بەهەست و شوڕشگێری کوردستان بە پۆشینی جلوبەرگی پێشمەرگانە و هەڵگرتنی چەکی بەرگری لە ماف و کەرامەتی نەتەوەکەیان، پەیوەست بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوون.

ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، دەورەی ٢٤٨ی سەرەتایی پێشمەرگەی کوردستان بە بەشداریی بەشێک کادر، پێشمەرگە، بەرپرسانی سیاسی و نیزامی بەڕێوە چوو.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

دواتر بەشداربووانی دەورە به ئەنجامدانی ڕژەی نیزامی و پیشاندانی ڕاهێنانەکانی خۆیان لە ماوەی دەورەکەدا، ئامادەیی جەستەیی و نیزامیی خۆیان خستە ڕوو.

پاشان مامۆستا ''حەمدی حوسێنی'' کادری دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگە چەند وتەیەکی بەم بۆنەوە پێشکەشی بەشداربووان کرد.

لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا ڕاپۆرتی پەروەردەیی فێرگە لەلایەن "بداغ بداغی" مامۆستای فێرگەوە پێشکەش کرا.

دواتر پەیامی دەورەی ٢٤٨ی سەرەتایی لەلایەن ''توانا عوسمانی'' بەشداربوویی دەورەوە پێشکەش کرا.

وەک نەریتی کۆتایی هەموو دەورەیەک نەفەراتی یەکەم تا سێهەم لە بواری تاقیکاریی سیاسی، نیزامی و پاراستنی نەزم و دیسیپلینەوە خەڵات کران و ئەو خەڵاتانە لەلایەن ''عەلی ئەشرەف مەجیدی و بداغ بداغیـ'' یەوە پێشکەشییان کرا.

هەروەها لەو ڕێوڕەسمەدا بەشداربووانی دەرورە سروودێکیان لە ژێر ناوی ''کوردستان'' پێشکەش کرد.

ڕێوڕەسمەکە بە گورانییەک کە لەلایەن بەشداربوویەکی دەورەوە بەناوی ''فاروق'' پێشکەش کرا، کۆتایی پێهات.