کوردستان میدیا: ده‌زگای په‌روه‌رده و لێكۆڵینه‌وه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ده‌وره‌یه‌كی دیكه‌ی ئاستی ٢ی به‌شی یه‌كه‌می سیاسیی بۆ پێشمه‌رگه‌كان به‌ڕێوه برد.
ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی ڕەزبەر، له ڕێوڕه‌سمێكدا، به به‌شداریی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات و به‌شێك له ئه‌ندامانی ڕێبه‌ری و كادر و پێشمه‌رگه‌كان، ده‌زگای په‌روه‌رده و لێكۆڵینه‌وه‌ی حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران، ده‌وره‌یه‌كی دیكه‌ی ئاستی ٢ی به‌شی یه‌كه‌می سیاسی بۆ پێشمه‌رگه‌كانی کۆتایی پێ هێنا.
ڕێوڕەسمەکە به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ڕه‌قیب" و ڕاگرتنی خوله‌كێک بێده‌نگی بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی كورد و كوردستان ده‌ستی پێكرد.
دواتر دوكتور "ئاوات سارووج"، ئه‌ندامی ناوه‌ندی سیاسیی حیزب، له چه‌ند وته‌یه‌كدا باسی له ڕۆڵ و گرینگیی كادری سیاسی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كادر و ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات كرد كه ده‌بێ له ڕووی سیاسییه‌وه ئاستێكی به‌رزیان هه‌بێت و خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئه‌مڕۆییان له دۆخی كۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵات هه‌بێت و هه‌روه‌ها له هه‌مبه‌ر فه‌رهه‌نگ و ناسینی كۆمه‌ڵگای خۆیان كه‌مته‌رخه‌م نه‌بن.
"ئاوات سارووج" لە درێژەی قسەکانیدا جه‌ختی كرده‌وه: "كاتێک ده‌توانیت كاریگه‌ری و باندۆرت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا هەبێت كه خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی سیاسیی باش بیت و زمان و خوو و دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگای خۆت لە بیر نه‌كه‌یت".
ناوبراو هه‌روه‌ها باسی له تایبه‌تمه‌ندیی به‌رزی ئه‌ندامانی حیزب كرد كه ده‌بێ خاوه‌ن كه‌سایه‌تیی به‌هێزی کەسی و سیاسی بن و هه‌وڵی خۆپێگه‌یاندن له‌سه‌ر خۆیان بكه‌ن به ئه‌رك.
دواتر په‌یامی ده‌زگای په‌روه‌رده و لێكۆڵینه‌وه له لایه‌ن "شه‌هلا كاوه" خوێندرایه‌وه و پاشان په‌یامی به‌شداربووانی ده‌وره له لایه‌ن "سابیر فه‌تاحی"، یەکێک لە بەشداربووانی دەورەوە پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرا.
لە بڕگەی کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا کەسانی یه‌كه‌م تا سێهه‌می خولەکە کە بریتی بوون لە: "عه‌لی مه‌ولان نژاد، سه‌ید خالید ئه‌حمه‌دی و عوسمان مه‌ولان نژاد"، خەڵات کران.
دەورەکە له ڕێكه‌وتی ٣١ی خەرمانانەوە ده‌ستی پێكرد و له ڕێكه‌وتی ٣٠ی ڕەزبەردا كۆتایی پێهات.