کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەورەیەکی سیاسی لەلایەن کۆمیتەی ژنانی جێژنیکانەوە بەڕێوە چوو

10:55 - 29 رەشەمه 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەشەمە، ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی کۆتاییهاتنی دەورەیەکی سیاسی لەلایەن کۆمیتەی ژنانی جێژنیکان سەر بە ڕێکخستنی گشتیی ئاشکرای حیزبی دێموکرات، بەڕێوە چوو.

سەرەتای ئەو ڕێوڕەسمە بە ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

لەو ڕێوڕەسمەدا بەشداربووانی دەورە، بەشێک لە ئەندامانی ڕێبەرایەتی و مامۆستایانی دەورەکە بەشدار بوون.

ئەو دەورەیە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەشەمە دەستی پێکرد و ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەشەمە کۆتایی پێهات.

لەو دەورەیەدا وانەکانی وەک: "بەرنامە و پێڕەوی حیزبی دێموکرات، مێژوو، دێموکراسی، فێدراڵیزم، کاری ڕێکخراوەیی، سیاسەت و هەڵوێستەکانی حیزب و ساختار و سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران" وترایەوە.

لەو ڕێوڕەسمەدا لەوحی ڕێزلێنان پێشکەش بە بەشداربووانی دەورەکە کرا.