کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەورەیەکی سیاسیی دەزگای پەروەردە و لێکۆڵینەوەی حیزبی دێموکرات کۆتایی پێ هات

12:02 - 1 رەزبەر 2720

شەشەمین دەورەی سیاسیی ئاستی دوو بەشی یەکەمی دەزگای پەروەردە و لێکۆڵینەوەی حیزبی دێموکرات تایبەت بە پێشمەرگەکان کۆتایی پێ هات.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١ی ڕەزبەر دەزگای پەروەردە و لێکۆڵینەوە کۆتایی بە شەشەمین دەورەی سیاسیی تایبەت بە پێشمەرگەکان هێنا.

ئەم دەورەیە ماوەی یەک مانگی خایاند و تێیدا ١٢ وانەی سیاسی پێشکەش بە بەشداربووانی دەورەکە کران کە بریتی بوون لە: "مێژووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەرنامە و ئەساسنامەی حیزب، فێدراڵیزم، دێموکراسی، پرسی بەرابەریی ژنان و پیاوان، ئامانجی دواڕۆژی حیزب، ریتۆریک، سیاسەت و هەڵویستەکانی حیزب، شێوازەکانی خەبات، کاری ڕێکخراوەیی بە کۆمەڵ، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ساختار و سیاسەتەکانی ڕێژیم".

کلاسەکان بەهۆی کۆرۆناوە بە شێوەی ئانلاین بەڕێوە چوون. لەم دەورەدا بۆ ماوەی ١٣٠ کاتژمێر وانە بە بەشداربووان وتراوەتەوە.

لە کۆتایی وانەکەدا نەفەراتی یەکەم هەتا سێیەم ڕێزیان لێ گیرا کە بریتی بوون لە: "نەفەری یەکەم یووسف نەزەری ناسراو بە شۆڕش بە نێوەنجی ١٩.٢٨؛ نەفەری دووەم مەسعوود ڕێحانی بە نێوەنجی ١٩.٢٥ و نەفەراتی سێیەم لەیلا دڵپەسەند و "شەماڵ لاجانی" بە نێوەنجی ١٧.٩٣".

لە دوای کونگرەی ١٦ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و گرینگیدانی زیاتر بە پەروەردە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا، دەزگای پەروەردە و ڵێکۆڵینەوە ئەرکدار کراوە کە هەوڵ بدات مێتۆد و شێوازی نوێ و کاریگەر بۆ پەروەردەی ئەندامانی حیزب پەیڕەو بکات.

بەپێی ئەو بڕیارە دەزگای پەروەردە و لێکۆڵینەوە هەتاکوو ئێستا شەش دەورەی بۆ پێشمەرگەکان بەڕێوە بردووە کە تێیدا هەوڵ دراوە هەم کەڵک لە شێوازی نوێی وانەوتنەوە وەربگیردرێت و هەمیش نێوەرۆکی ئەو وانەی کە پێشکەش دەکرێن بەڕۆژ بکرێنەوە بۆ ئەوەی کاریگەریی زیاتریان هەبێت لە پێگەیاندن و بارهێنانی پێشمەرگەکان.