کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەوڵەتی عێراق لەبابەت گرتنەوەی ئاوەکان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە ناڕەزایەتی نیشان دا

11:15 - 8 پووشپەڕ 2722

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق مانگی ڕابردوو لە نووسراوەیەکدا ناڕەزایەتیی خۆی لەهەمبەر گرتنەوەی ئاوەکان لەلایەن ئێرانەوە دەربڕیبوو.

ئەو ناڕەزایەتییەی دەوڵەتی عێراق لەبابەت گرتنەوەی ئاوی دوو بەنداوی دووکان و دەربەندیخان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بوو کە ئاوی زۆربەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکە لەو دوو بەنداوەوە دابین دەبن.

پێشتریش خەڵکی عێراق و بەرپرسانی ئەو وڵاتە لەهەمبەر گرتنەوەی ئاو لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە ناڕەزایەتییان نیشان دابوو.

لە ماوەی ڕابردوودا خەڵکی عێراق بە بەڕێوەبردنی هەڵمەتێکی تویتێری بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەهەمبەر گرتنەوەی ئاوەکان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، دەنگی ناڕەزایەتیی خۆیان بەو ڕێژیمە گەیاندبوو.