
چالاکانی بازرگانیی ئێران ڕایانگەیاند، دەوڵەتی عێراق هاورەکردنی "مریشک و هێلکە"ی لە ئێران قەدەغە کرد و بەم زووانە بازاڕی خۆی لەو وڵاتە لەدەست دەدات.
"مەهدی کەرەمی پوورموقەدەم" بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق ڕایگەیاند، لە ئێستادا نزیک بە حەوت هەزار کێڵگەی ئاژەڵان لە عێراقدا بوونی هەیە و ساڵی ٢٠١٩ بەرهەمی هێلکەی ئەو وڵاتە ١.٥ میلیارد دەنک بووە و ئەو ڕێژەیە لە ساڵی ڕابردوودا گەیشتووەتە حەوت میلیارد دەنک.
بە وتەی "پوورموقەدەم" لە ئێستادا بەشێکی زۆر لە "ئاژەڵداران، خاوەنی کێڵگەکانی مریشک و ماسی" یەکەکانی بەرهەمهێنانی خۆیان لە ئێران کۆ کردوەتەوە و لە عێراق سەرمایەگوزارییان کردووە.
ماوەیەک لەمەو پێش خاوەن کێڵگەکانی عێراق سەبارەت بە هاوردەکردنی مریشک و هێلکە لە ئێران لە بەردم وەزارەتی کشتوکاڵی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردبوو.