کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەوڵەتی ئوتریش، حیزبوڵڵای لوبنانی وەکوو گرووپێکی تێرۆریستی ناساند

12:28 - 25 بانەمەڕ 2721

دەوڵەتی ئوتریش، کە پێشتر باڵی نیزامیی گرووپی حیزبوڵڵای لوبنانی قەدەغە ڕاگەیاندبوو، ئێستاش باڵی سیاسیی ئەو گرووپەی بە تێرۆریست ناساندووە و چالاکییەکانی لە وڵاتی ئوتریش قەدەغە ڕاگەیاندووە.

''ئەلکساندر شالنبێرگ'' وەزیری دەرەوەی ئوتریش وتوویەتی، ئەو بڕیارە دەنگدانەوەی ڕاستییەکە، چونکە ئەو گرووپە خۆی جیاوازییەک لەنێوان باڵی نیزامی و سیاسی لەبەرچاو ناگرێت.

پێشتریش هێندێک لە وڵاتانی ئورووپایی، هەر دوو باڵی سیاسی و نیزامیی حیزبوڵڵای "لوبنانـ"ـیان خستبووە نێو لیستی تێرۆریستی و چالاکییەکانی ئەو گرووپەیان قەدەغە ڕاگەیاندبوو.

ئۆتریش باسی لەوە کردووە کە ئێمە بەداخین بۆ ئەوەیکە هیچ پێشکەوتنێک بەنیسبەت داوکاریی شورای ئەمنییەت بۆ چەککردنی حیزبوڵڵا لە ئارادا نەبووە.

ئەو بڕیارەی دەوڵەتی ئوتریش لەلایەن چەند وڵاتی ئورووپایی  پێشوازی لێ کراوە.