![](/weney-mallperr/11528.jpg)
کوردستان میدیا: یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٣٠ـەمین ساڵڕۆژی دیاریکرانی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، فێستیڤاڵێک بەڕێوە دەبات.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یادی ٣٠ ساڵەی دیاریکرانی رۆژی پیشمەرگەی کوردستان، فێستیڤاڵێک لە ژێر ناوی پێشمەرگە، هێمای بەرخودانی نیشتمانێک بەڕیوە دەبات.
یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەم فێستیڤالە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا رایگەیاند: سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یه‌کیه‌تییه‌کانی لاوان، ژنان و خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌کانی حیزب و رێکخراو و لایه‌نه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات، ده‌توانن له‌م فێستیڤاڵه‌دا به‌شدار ببن.
بە پێی ئەو راگەیەندراوە کە بڵاو بووەتەوە، دەیەمین فێستیڤاڵی هێزی پیشمەرگەی کوردستان لە دوو بەشی ئەدەبی و وەرزشی بەڕێوە دەچێت.
بەشی ئەدەبیی فێستیڤاڵی هێزی پیشمەرگەی کوردستان ئەم بوارانەی لە خۆ گرتووە و بەشداربوان تاکوو ٢٠ی سەرماوەز دەتوانن بەرهەمەکانیان پێشکەش بە دەستەی بەڕێوەبەریی فێستیڤاڵەکە بکەن:
* نووسین و لێکۆڵینه‌وه تایبه‌ت بە:
ــ بزووتنه‌وه‌ی کورد و پێگه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و جیهان.
ــ کوردستانی رۆژهه‌ڵات، خه‌باتی مه‌ده‌نی یان بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری؟
ــ بارودۆخی لاوان، له کوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا.
ــ کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، کاریگه‌ری له سه‌ر خه‌ڵکی کورد له کوردستانی رۆژهه‌ڵات.
ــ بارودۆخی ژنان و کچان له کوردستانی رۆژهه‌ڵات.
ــ ئابووریی كوردستان و سیمای چینایه‌تی كۆمه‌ڵگای كوردستانی رۆژهه‌ڵات.
* رۆژنامە دیواری
* شیعر
* چیرۆک‌نووسی
* وه‌رگێڕان (هاوکات ده‌بێ ده‌قی زمانهسەرچاوەکە هاوپێچی وهرگێرانهکهبکرێت)
بەشێکی دیکەی دەیەمین فستیڤاڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە لەلایەن یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەڕێوەدەچیت، بەشی وەرزشییە و کێبڕکێی وەرزشی لەم بەشانەدا بەڕیوە دەبات و خوازیاران دەتوانن تاکوو ١٥ی سەرماوەز تێیدا بەشداری بکەن و ناوی خۆیان بۆ بەشداری رادەستی دەستەی بەڕێوەبەری فێستیڤاڵەکە بکەن:
* فووتساڵ
* هەڵاتنی خێرا
* هەڵاتنی ئیستیقامەت
* شەترەنج
* پینگ پۆنگ
* تیرهاوێژی
* تێستی هۆش

![11531.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/11531.jpg)