کوردستان میدیا: دوای تێپه‌ڕینی سێ مانگ له رووداوی بوومه‌له‌رزه‌ی شاره‌کانی ئه‌هه‌ر و وه‌رزقان له پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات، بنه‌ماڵه‌ی لێقه‌وماوان به‌هۆی بێ ئیمکاناتی و لێدوانه دژبه‌یه‌که‌کانی لێپرسراون تووشی سه‌ر لێشێواوی بوون.
نوێنه‌رانی ئه‌و پارێزگایه له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی بنه‌ماڵه‌ی لێقه‌وماوان وتوویانه: لێپرسراوانی پێوه‌ندیدار هه‌تا ئێستا به‌ڵێنییه‌کانیان وه‌دی نه‌هاتووه و سه‌رقاڵی چه‌واشه کردنی بیروڕای گشتین.
ئیدیعای ئهحمهدینژاد سه‌رکۆماری رێژیمی ئێران له‌مه‌ڕ خێرایی خزمه‌تگوزارییه‌کان
ئه‌حمه‌دی نژاد رێکه‌وتی ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به هه‌واڵنێرانی راگه‌یاند، ئێمه له نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه رکوردێکی جیهانیمان تۆمار کردووه.
ئهحمهدینژاد ره‌زامه‌ندی خۆی له‌باره‌ی خێرایی خزمه‌تگوزارییه‌کان ده‌ربڕیوه و له‌و باوه‌ڕه دایه هه‌تا کۆتایی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر سه‌رجه‌م بیناکان نۆژه‌ن ده‌کرێنه‌وه.
له ئه‌هه‌ر ته‌نانه‌ت یه‌ک بیناش نۆژه‌ن نه‌کراوه‌ته‌وه
ماڵپهڕیقانوون له زاری عه‌بباس فه‌لاحی باباجان نوێنه‌ری ئه‌هه‌ر و هه‌ریس بڵاوی کرده‌وه، نه‌بوونی خێرایی له خزمه‌تگوزارییه‌کان وای کردووه که هه‌تا ئێستا هیچ بینایه‌ک له‌و دوو شاره نۆژه‌ن نه‌کراوه‌ته‌وه.
ئه‌و نوێنه‌ره وتی: ٣٨٠٠ بینا به ته‌واوه‌تی له‌ناو چوون و نزیک به ٢٩ هه‌زار بیناش خه‌ساری سێ هه‌تا ١٠٠%یان وه‌به‌ر که‌وتووه.
فه‌لاحی باباجان له په‌رچه‌کردار به لێدوانی ئهحمهدینژاد رایگه‌یاندبوو، ئه‌و ئامارانه دوورن له راستی و ته‌نیا بۆ چه‌واشه‌کاری و به‌لاڕێدا بردنی بیر و رای گشتین.
رێکه‌وتی ٢١ی گه‌لاوێژ بوومه‌له‌رزیه‌ک به گوژمی ٦،٢ به پله‌ی ریشتێر شاره‌کانی اهر، هریس، ورزقان و کایبری له پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات هه‌ژاند و تێیدا زیاتر له ١٤ ئاوایی به ته‌واوه‌تی له‌ناوچوون و نزیک به ١٢٠ گوندیش خه‌ساری به‌رچاویان به‌رکه‌وت.
دوابه‌دوای روودانی بوومه‌له‌رزه‌که چه‌ندین وڵات ئاماده‌یی خۆیان به مه‌به‌ستی یارمه‌تی کردن به بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان و فریاگوزاری ده‌ربڕی، به‌ڵام یارمه‌تێک که له‌گه‌ڵ دژ کرده‌وه‌ی لێپرسراونی رێژیمی ئیسلامیی ئێران به‌ره‌ڕوو بۆوه.
محه‌ممه‌د نه‌جاڕ وه‌زیری ناوخۆی ئێران رایگه‌یاندبوو، ئێمه پێویستیمان به یارمه‌تیی هیچ وڵاتێک نییه و بۆ خۆمان به زووترین کات عه‌مه‌لیاتی فریاکه‌وتن و خزمه‌تگوزاری ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
خزمه‌تگوزارییه‌ک که دوای سێ مانگ هه‌تا ئێستا به شێوه‌ی پێویست ئه‌نجام نه‌دراوه و به‌پێی هێندێ سه‌رچاوه‌ش له زۆر شوێن بیناکان نۆژه‌ن نه‌کراونه‌ته‌وه.