![](/weney-mallperr/9300.jpg)
کوردستان میدیا: گٶلی ئورمیە بەرەو وشکبوونی یەکجاری دەڕوات و بەرپرسانی رێژیمی ئێران هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە نادەن و ئەمەش نیگەرانیی خەڵکی ناوچەکانی دەوروبەری ئەو گۆلەی لێکەوتووەتەوە.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، وشکەساڵی، کەم ئاویی ئەو رووبارانەی کە ئاوەکانیان بۆ گۆلی ئورمیە دەگەڕێتەوە، کشتوکاڵ، هەڵکەوتەی جوغرافیایی ئێران، بێ بەرنامەبوونی رێژیمی ئێران سەبارەت بەو گۆلە، نەپاراستن و کارێگەرییە نەرێنییەکان لەسەر ئەو گۆلە، بارینی کەمی بەفر و باران لەو پارێزگایە، سیاسەتی سیستماتیکی رێژیم لە ناوچە کوردنشینەکان و هتد، سەرەکیترین هۆکارەکانی خولقانی دۆخی ئێستای گۆلی ئورمیەن.
دەستپێکی قەیرانی گۆلی ئورمیە
لە ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی بەدواوە وشکەساڵی و کەم ئاوی کۆمەڵێک کێشەی لە ناوچەکانی پارێزگای ئورمیە پێک هێنا کە بووە هۆی ئەوە کە باخ و دارستانەکان لە داوێنی چیاکان و رووبارەکان وشک بوون و هەروەها هەڵکەندنی بیر لەو ناوچەیە کێشەیەکی دیکە بووە کە لە وشک بوونی ئەو گۆلە کاریگەر بووە.
لە ساڵی ١٣٨٧ی هەتاوی بەپێی ئاماری رێکخراوی ئاوی شاری ئورمیە، لە شار و دەورووبەری ئەو شارە ١٨هەزار و٢٢٤ چاڵی ئاو بوونی هەبووە و ساڵانە زیاتر لە ٦١٤ میلیۆن میتری سێجا ئاو لەو چاڵانە هەڵێنجراوە.
لە جۆزەردانی ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی ئاماری چاڵاوەکانی شاری ئورمیە و دەورووبەری ئەو شارە بەو شێوەیەی خوارەوە بووە:
بەشی کشت و کاڵ
ــ ١١٤٨٠ چاڵاوی نیوە قووڵ (یاسایی)
ــ ٤١٤٥چاڵاوی نیوە قووڵ (نایاسایی)
ــ ٨٢٦ چاڵاوی قووڵی یاسایی
بەشی پیشەیی (صنعتی)
ــ ٣٦٠ چاڵاوی نێوە قووڵی پیشەیی (یاسایی)
ــ ٩٥ چاڵاوی قووڵی پیشەیی
بەشی لوولەکێشی
ــ ٢٨٠ چاڵاوی نیوە قووڵی ئاوی خواردنەوەی گوندەکان
ــ ٢٣٥ چاڵاوی قووڵی ئاوی خواردنەوەی شارەکان
ــ ٢٦ چاڵاوی ئاوی خواردنەوەی بێهداشتی
یەکێک لە کێشەکانی هەرە جیددیی گۆلی ئورمیە لە زەمانی هاتنە سەرکاری سەرۆک کۆماری پێشوو مەحموودئەحمەدی نێژاد دەستی پێ کرد کاتێک کە سپای پاسدارانی رێژیم بە تەواوەتی دەستی لە پرۆژە ئابوورییەکانی ئاوەڵاتر بوو بە دروست کردنی پردێک لەسەر گۆلی ئورمیە لە نێوان دوو پارێزگای ئورمیە و تەورێز وشک بوونی ئەو گۆلەی هەرچی زیاتر بەروپێش برد چوونکە بێ بەرنامەبوونی هەمیشەیی پرۆژەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و سیستماتیک کار کردن لەسەر ناوچە کوردنشینەکان لە کوردستانی ئێران گرینگترین هۆکاری وشک بوونی ئەو گۆلە بوو چوونکە تەواو بەشێوازێکی سەدەناوەڕاستی دەستیان بە دروستکردنی ئەو پردە کرد ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کە سووڕانی ئاوی (جریان آب) ئەو گۆلە رابوەستێت.
زیانەکانی وشک بووونی گۆلی ئورمیە لەسەر ناوچە
لەئەگەری وشکبوونی گۆلی ئورمیە بە پانتایی ٣٠٠ هەزار هێکتار بیابان و دەشتایی لە دەورووبەری ئەو گۆلە دروست دەبێت کە گردیلە خوێییەکان ژیانی دانیشتوانی ئەو ناوچە دەخاتە مەترسییەوە.
بە پێی راپۆرتەکان، رێژیمی ئێران بۆ قەرەبووکردنەوەی بیابانە دروستبووەکان لە دەوروبەری گۆلی ئورمیه، هیچ بودجەیەک تەرخان نەکردووە و ئەمەش بەرینتربوونەوەی وشکارۆوەکانی دەوروبەری گۆلی ئورمیەی لێ دەکەوێتەوە.
هەنووکە بەشی هەرە زۆری گۆلی ئورمیە وشک بووە و ئەگەر پێش لە پەرەگرتنی ئەو قەیرانە نەگیرێت قەیرانێکی ژینگەیی لەو ناوچەیە روو دەدات کە لانیکەم ٥ میلیۆن کەس راستەوخۆ دەکەونە ژێر کاریگەری نەرێنی ئەو قەیرانە.
جوغرافیناسێک سەبارەت بەو پرسە رایگەیاندووە که باشترین چارەسەر چاندنی دارودرەخت و گیاوگوڵی خۆڕاگر لە بەرانبەر سوێری و کردنی گۆلی ئورمیە بە پارکێکی سروشتی، بەڵام ئەوەش چەندین ساڵ دەخایەنێت چوونکە جێبەجێ کردنی چەند میلیار تۆن خوێ، بۆخۆی زیان بە سروشت دەگەیێنێت.
ئەو جوغرافیناسە لە درێژەدا ئاماژەی بەوەداوە که بە وشک بوونی ئەو گۆلە، کەش و هەوای فێنکی ئەو ناوچەیە بۆ کەش و هەوای گەرم گۆڕدراوە. وردیلەی خۆێ هەموو زەوی کشت وکاڵییەکان لە ناو دەبات ئەو زیانە کشت و کاڵییە قەرەبوو ناکرێتەوە وبە هۆی تۆفانی خوێ نزیک بە ١٤ میلیۆن کەس لە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە و دەوروبەری دەبێ شوێنی ژیانی خۆیان بەجێ بهێڵن.
راپۆرتەکان باس لە چۆڵ بوونی ٥٠ گوندی نزیک ئەو گۆلە تا کوو ئێستا دەکەن ، کانیاوی ١٩ گوند سوێر بووە و چیتر بۆ خواردنەوە نابێ و جگە لەوەش ٢٠٤ هەزار هێکتار زەوی کشتوکاڵ بە زووترین کات بەهۆی سوێربوونی خاکەکانیان بێ سوود دەمێنێتەوە.
گۆلی ئورمیە یان زەریاچەی ئورمیە گەورەترین گۆلی ڕۆژھەڵاتی ناوەراستە دووەمین گۆلی سوێری جیھانە و لە نێوان دوو پارێزگای ئورمیه و تەورێز ھەڵکەوتووە.

![9303.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/9303.jpg)

![9301.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/9301.jpg)
زیانەکانی وشک بووونی گۆلی ئورمیە لەسەر ناوچە
لەئەگەری وشکبوونی گۆلی ئورمیە بە پانتایی ٣٠٠ هەزار هێکتار بیابان و دەشتایی لە دەورووبەری ئەو گۆلە دروست دەبێت کە گردیلە خوێییەکان ژیانی دانیشتوانی ئەو ناوچە دەخاتە مەترسییەوە.
بە پێی راپۆرتەکان، رێژیمی ئێران بۆ قەرەبووکردنەوەی بیابانە دروستبووەکان لە دەوروبەری گۆلی ئورمیه، هیچ بودجەیەک تەرخان نەکردووە و ئەمەش بەرینتربوونەوەی وشکارۆوەکانی دەوروبەری گۆلی ئورمیەی لێ دەکەوێتەوە.
هەنووکە بەشی هەرە زۆری گۆلی ئورمیە وشک بووە و ئەگەر پێش لە پەرەگرتنی ئەو قەیرانە نەگیرێت قەیرانێکی ژینگەیی لەو ناوچەیە روو دەدات کە لانیکەم ٥ میلیۆن کەس راستەوخۆ دەکەونە ژێر کاریگەری نەرێنی ئەو قەیرانە.
جوغرافیناسێک سەبارەت بەو پرسە رایگەیاندووە که باشترین چارەسەر چاندنی دارودرەخت و گیاوگوڵی خۆڕاگر لە بەرانبەر سوێری و کردنی گۆلی ئورمیە بە پارکێکی سروشتی، بەڵام ئەوەش چەندین ساڵ دەخایەنێت چوونکە جێبەجێ کردنی چەند میلیار تۆن خوێ، بۆخۆی زیان بە سروشت دەگەیێنێت.
![9302.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/9302.jpg)