کوردستان میدیا: کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی کۆنگره‌ی پازده‌هه‌م، راگه‌یه‌نراوێک بڵاو ده‌کاته‌وه.
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
کۆنگره‌ی پازده‌هه‌می حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، رۆژی شه‌ممه، ٨ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی به به‌شداریی ئه‌ندامانی کۆنگره و ژماره‌یه‌ک میوان، ده‌ستی به کاره‌کانی کرد. کۆنگره‌ی پازده‌هه‌می حیزب، له ره‌وتی ئاسایی کۆنگره و ئورگانیزاسیۆنی دێموکراتیکی حیزبی دێمۆکرات‌دا، له کاتی خۆی و به‌پێی پێڕه‌وی نێوخۆی حیزب به‌ڕێوه چوو.
له رێوڕه‌سمی کرانه‌وه‌ی کۆنگره‌دا، په‌یامی کرانه‌وه‌ی کۆنگره له‌لایه‌ن به‌ڕێز ره‌زا خه‌یاتییه‌وه پێشکه‌ش کرا، دوای پێشکه کرانی راپۆڕتی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی ١٥ــه‌وه، به‌ڕێز مسته‌فا هیجری راپۆڕتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پێشکه‌ش کرد و له‌ودا پێشنیار کرا بوو که کۆنگره‌ی پازده‌هه‌م به ناوی دوکتورشه‌ره‌فکه‌ندی و له‌ژێر دروشمی هه‌وڵدان بۆ یه‌کریزی له‌پێناو سه‌رکه‌وتندا به‌ڕێوه بچێ، که له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی کۆنگره‌وه په‌سند کرا.
له رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنگره‌دا، سه‌ره‌تا راپۆرتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بۆ کۆنگره‌ی پازده‌هه‌م خرایه به‌رباس و ئه‌ندامانی کۆنگره به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو و چالاک هه‌موو لایه‌نه‌کانی راپۆڕتیان لێکدایه‌وه و له باس و گفتگۆیه‌کی دێمۆکراتیک و کراوه و ئازاد‌دا، کۆنگره سێ رۆژی به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌و راپۆڕته کاری کرد و له کۆتاییدا به په‌سندی کۆنگره گه‌یشت.
راپۆڕتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی وێڕای ئاوڕدانه‌وه له سیاسه‌ته جیهانییه‌کان و بنه‌مای ئاڵوگۆڕی سیاسی و ئابووری و پێوه‌ندی له جیهاندا، باسی کاریگه‌ری ئه‌و گۆڕانه جیهانییانه‌ی له‌سه‌ر ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست کردبوو و له‌ودا وێڕای لێکدانه‌وه‌ی ورد و هه‌مه لایه‌نه‌ی ئاڵوگۆڕه‌کانی باکووری ئافریقا و رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به گه‌شبینییه‌وه چاوی له بزاڤه‌کانی رووخانی دیکتاتۆره‌کان و به‌شداری خه‌ڵک له دیاری کردنی چاره‌نووسی خۆیاندا کرد بوو.
له به‌شێکی دیکه‌ی راپۆڕته‌که‌دا، وێڕای هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌مه لایه‌نه‌ی دۆخی سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی ئێران، رێژیمی کۆماری ئیسلامی به رێژیمێکی روو له لاوازی و ته‌ریککه‌وته‌وه‌ی زیاتر ناساند بوو و له‌و بواره‌دا وێڕای ره‌خنه‌گرتن له ئوپۆزیسیۆنی رێژیمی کۆماری ئیسلامی که نه‌یتوانیوه، یه‌کریز و یه‌کگرتوو بێ، پێی له‌سه‌ر هه‌نگاوی به‌کرده‌وه‌یی زیاتر له‌و بواره داگرتبوو.
به‌دوای باس له‌سه‌ر راپۆڕته‌که باسی دۆخی کورد و کوردستان و ئاڵوگۆڕه کاریگه‌ره‌کان له‌و باره‌وه کرا بوو و هیوا به به‌ره‌وپێش چوونی دۆخی پرسی کورد ده‌ربڕابوو.
به دوای باس له‌سه‌ر راپۆڕتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی که به شێوه‌یه‌کی دێمۆکراتیک و ئه‌مرۆیى‌یانه، ره‌خنه‌ی له کاروباری حیزب و رێبه‌ری گرتبوو و پێشنیاره‌کان بۆ چاره‌سه‌ریی گرفته‌کانی خستبوه به‌ر باس.
پاشان کاری کۆنگره باس کردن له‌سه‌ر به‌رنامه و پێره‌وی نێوخۆی حیزب بوو که له‌و به‌شه‌ی کاره‌که‌شدا، ئه‌ندامانی کۆنگره به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو‌و چالاک له باس و دیالۆگی چاکسازیخوازانه‌دا به‌شدار بوون و دوای چه‌ند رۆژ کاری به‌رده‌وام، به‌رنامه و پێڕه‌وی نێوخۆی حیزبیش به په‌سندی کۆنگره گه‌یشت.
له به‌شێکی دیکه‌ی ره‌وتی کۆنگره‌دا، کۆمیسیۆنه‌کانی په‌یام، سکاڵا و بڕیاره‌کان راپۆڕتی خۆیان دایه‌وه و بڕیار راسپارده پێویستییه‌کان به په‌سندی کۆنگره گه‌یشت.
جێگای ئاماژه‌یه که‌له نێو ئاخنی کاری کۆنگره‌دا، ژماریه‌کی به‌رچاو له په‌یامی که‌سایه‌تی و رێکخراو و لایه‌نه بیانی و ئێرانی و کوردستانییه‌کان که بۆ کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان ناردبوو، پێشکه‌ش کۆنگره کران.
خاڵێکی گرنگی کۆنگره‌ی پازده‌هه‌می حیزب، به‌شداری ژماریه‌ک میوانی ده‌ره‌وه‌ی حیزب بوو که له که‌سانی پسپۆر و شاره‌زای زانستی پێکهات بوون و له ره‌وتی کاری کۆنگره‌ی شه‌ره‌فکه‌ندیدا به به پێشنیار و تێبینییه‌کانی خۆیان یارمه‌تیده‌ری به‌ره‌و پێشچوونی کاری کۆنگره و پڕنێوه‌رۆک‌تر بوونی باسه‌کان بوون.
به‌شی کۆتایی کاری کۆنگره بریتی بوو له هه‌ڵبژاردنی رێبه‌رایه‌تی نوێ که له ره‌وتێکی دێموکراتێک و ئازاد‌دا، ژماریه‌ک له ئه‌ندامانی کۆنگره که خۆیان بۆ ئه‌ندامی رێبه‌رایه‌تی حیزب به‌ربژێر کردبوو و له ئاکامدا ٨ که‌س له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ٢٥ که‌سی له کوردستان وه‌کوو ئه‌ندامانی رێبه‌ریی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران هه‌ڵبژێران و ئه‌رکی به‌ڕێوه بردنی سیاسه‌ت و راسپارده‌کانی کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتیان وه‌ئه‌ستۆ گرت. له رۆژی کۆتایی کۆنگره‌دا، کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی ١٥، له یه‌که‌م پلینۆمی خۆیدا هاوڕێی به‌ڕێز، مسته‌فا هیجریی وه‌ک سکرتێری گشتیی حیزب هه‌ڵبژاردو به کۆنگره‌ی ناساند.
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
کۆنگره‌ی پانزده‌هه‌می حیزب له دۆخێکی هه‌ستیار و گه‌شبین به رووداو و ئاڵوگۆڕه‌کان به‌ڕێوه چوو و وێڕای هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی دۆخی ئه‌مڕۆ، دڵخۆش به پشتیوانی خه‌ڵکی کوردستان له حیزبی خۆشه‌ویستی خۆیان، حیزبی دێمۆکرات، له‌سه‌ر ئه‌رک و وه‌فای حیزب به رێبازی دێمۆکراتیک و نه‌ته‌وه‌یی و خه‌باتگێڕانه پێی داگرته‌وه و په‌یامی یه‌کگرتوویی و یه‌کڕیزیی ئاراسته‌ی رێکخراو و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان و ئێران کردوه و کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکرات، هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌یه‌کی وه‌ها، وێڕای پێداگرتنه‌وه‌ی له‌سه‌ر پرنسیپه نه‌ته‌وه‌یی و دێمۆکراتیکه‌کانی، به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی ده‌زانێ که‌له پێناوی وه‌دی هاتنی ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی ئێران‌دا هه‌م خه‌باتی چڕتر و هه‌م هه‌نگاوی کرده‌یی‌تر بۆ یه‌کڕیزی و هاوپێوه‌ندیی دێمۆکراتیک هه‌ڵگرێته‌وه و په‌یامی وه‌فا بۆ هه‌موو ئازادیخوازانی کورد و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی کورد و هه‌موو زیندانیانی سیاسی ئێران و هه‌روه‌ها په‌یامی پیرۆزبایی بۆ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له هه‌موو شوێنێکی جیهان ده‌نێرێ.
یه‌کڕیز و پته‌وتر بێ ریزی خه‌باتگێڕانی کورد
سه‌رکه‌وتن بۆ ئازادیخوازانی ئێران
نه‌مان بۆ کۆماری ئیسلامی
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
١٧ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی
٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٢ی زایینی