کوردستان میدیا: له پلینۆمی دووهه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب‌دا جێگری سکرتێری گشتی و ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی هه‌ڵبژێردران.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌که به‌م چه‌شنه‌یه:
به ئاگاداری راده‌گه‌یه‌نین، کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکرات هه‌ڵبژێراوی کۆنگره‌ی پازده‌هه‌م، دووهه‌مین پلینۆمی خۆی به به‌شداری ئه‌ندامانی ئه‌سڵی و ئه‌ندامانی جێگری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی رێکه‌وتی ٢٩ی ره‌زبه‌ری ساڵی ١٣٩١ی هه‌تاوی پێک هێنا.
پلینۆم به راگرتنی خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ‌کرد و پاشان به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتیی حیزب وێڕای پیرۆزبایی دووباره له ئه‌ندامانی رێبه‌ری هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی پازده، ده‌ستوری کاری پلینۆم که بریتی بوو له هه‌ڵبژاردنی جێگری سکرتێری گشتیی و ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسیی راگه‌یاند.
پاش په‌سندکرانی ده‌ستووری کار، سکرتێری گشتی باسێکی له‌سه‌ر بڕیار و راسپارده‌کانی کۆنگره‌ی پازده‌ی حیزب پێشکه‌ش کرد و هاوکات پڕژایه سه‌ر که‌م و کۆرییه‌کان و ئه‌و باس و پێشنیارانه که بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی کاره‌کان هاتبوونه گۆڕی و سرنجی به‌شدارانی بۆ ئه‌و ئه‌رکانه راکێشا و وتیشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێ حیزب ده‌بێ بۆ ئه‌نجامدانیان تێ‌بکۆشێ.
به‌شدارانی پلینۆم وێڕای ته‌ئییدی باسه‌که تێبینی و بۆچوونه‌کانی خۆیان ده‌ربڕی و چالاکانه به‌شداری باسه‌کان بوون.
له‌بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی پلینۆم‌دا ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگری سکرتێری گشتیی حیزب به‌ڕێوه‌چوو و له ئاکامدا هاوڕێ حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی وه‌ک جێگری سکرتێری گشتیی حیزب هه‌ڵبژێردرا.
به دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا سکرتێری گشتیی حیزب، باسێکی له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیاری بۆ دیاری کردنی ئه‌و کار و ئه‌رکانه‌ی که ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی پێویسته به‌ڕێوه‌ی به‌رن پێشکه‌ش به به‌شداران کرد و پاش په‌سندکرانی ئه‌و گه‌ڵاڵه و پێشنیارانه ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی به‌ڕێوه‌چوو.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
٣٠ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی
٢١ی ئوکتوبری ٢٠١٢ی زایینی