کوردستان میدیا: ژنانی ٨ رێکخراو و حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆنفڕانسی نەتەوەیی ژنانی هەرچوار پارچەی کوردستانیان بایکوت کرد.
ژنانی ئازادیخواز وخهباتگێڕی کوردستان!
ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان!
هه‌ر وه‌ک ئاگادارن به‌پێی راگه‌یاندنه‌کان بڕیاره دووهه‌مین کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی کورد له‌ژێر دروشمی هه‌مه‌ڕه‌نگی و یه‌ک ده‌نگی ژن بۆ یه‌کیەتیی نه‌ته‌وه‌یی له رێکه‌وتی ٠٢/٠٣/١٣٩١ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر بە ٢٢/٠٥/٢٠١٢ی زایینی له هه‌ولێر پێته‌ختی هه‌رێمی کوردستان پێک بێت. به هۆی له‌به‌ر چاونه‌گرتنی سهرهتایىترین مافه‌کانی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ئاماده‌کاری کۆنفرانسه‌وه و هه‌روه‌ها ئالۆز بوونی به‌رنامه‌کان و ره‌وتی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانس، ئێمه ژنانی ئه‌و هه‌شت حیزب و رێکخراوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که ناویان له خواره‌وه هاتووه، به هه‌ست کردن به به‌رپرسیایه‌تی سه‌باره‌ت به دۆخی هه‌ستیار و گرینگی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌کوو ژنانێکی چالاک و خاوه‌ن مێژوو که خاوه‌نی قورسایی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی له ئاستی کوردستان و ناوچه دان، راده‌گه‌یه‌نین که‌له دووهه‌مین کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی کورددا به‌شداری ناکه‌ین.
لێره‌دا بۆ رێزگرتن له تێگه‌یشتووی ژنانی کوردستان و به‌تایبه‌ت ژنانی رۆژهه‌لاتی کوردستان به پێویستی ده‌زانین هۆکاره‌کانی ئه‌م به‌شدار نهبوونهمان بخێنه به‌ر ده‌ستی سه‌رجه‌م ژنانی رۆشنبیر و خه‌باتکاری کورد؛
1- نادیار بوونی چۆنیه‌تی و پێوه‌ره‌کانی دابه‌ش کردنی کورسییه‌کان و رێژه‌ی به‌شدار بوون به‌سه‌ر ژنانی چوارپارچه‌ی کوردستان دیاره ئه‌و پێوه‌ره نه به‌پێی حه‌شیمه‌ت بووه و نه به‌پێی چالاکی
2- ناڕوون بوونی چۆنیه‌تی کرانه‌وه‌ی کۆنفرانس و په‌یامی سه‌رکیی کۆنفرانس بۆ هه‌موو به‌شدار بوان
3- دیاری نه‌کردنی ته‌وه‌ره‌کانی کۆنفرانس و به‌شدار بوانی پانێله‌کان.
4- دیاری نه‌کردنی شێوه‌ی په‌سند کردنی بڕیاره‌کانی کۆنفرانس و میکانیزمه‌کانی ئه‌و کاره.
له کۆتاییدا هیوادارین پرسی ژنانی کورد له داهاتوودا به شێوه‌یه‌کی باشتر و به‌رپرسایه‌تێکی زۆرتره‌وه بێته ئاراوه.
ناوی ژنانی سه‌ر به حیزب و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان؛
- ژنانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
- ژنانی کۆمه‌ڵه شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
- ژنانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان
- ژنانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
- ژنانی یه‌کیه‌تیی شۆرشگێرانی کوردستان
- ژنانی سازمانی خه‌باتی کوردستان
- ژنانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کورد
- ژنانی یه‌کیه‌تیی دێمۆکراتیکی کوردستان
تێبینی؛ ده‌قی داخوازیه‌کانی ئێمه که‌له رێکه‌وتی ٠٢/٠٥/٢٠١٢ راده‌ستی لێژنه‌ی ئاماده‌کار کراوه، بۆ زانیاری ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له خواره‌وه هاوپێچی ئه‌م راگه‌یاندنه کراوه.
دەقی داواكاریی هەشت رێکخراوی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان
بۆ به‌ڕیز؛ خاتوو ئامینه زکری و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی کۆنفرانسی ژنانی چوار پارچه‌ی کوردستان
وێرای سڵاو وماندوو نه‌بوونی
له‌گه‌ڵ رێز و پێزانینی ئێمه بۆ به‌ڕێوه بردنی کۆنفرانسێکی له‌و شێوه‌یه له لایه‌ن ئێوه‌وه بۆ ژنانی چوارپارچه‌ی کوردستان، تێکۆشانتان له‌و بواره‌دا به هه‌وڵێکی به‌جێ بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی مافه ئینسانییه‌کانی ژنی کورد ده‌زانین وچالاکیتان به‌رز ده‌نرخێنین. ئێمه ژنانی نوێنه‌ری هه‌شت حیزب و رێکخراوی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان راده‌گه‌یه‌نین که، به هۆی بوونی هێندێک که‌موکۆڕی له کاری به‌ڕێوه‌بردنی کۆنفرانس‌دا ته‌نها کاتێک به‌شداری له کۆنفرانس‌دا ده‌که‌ین که، ئه‌و داواکاریانه‌ی که‌له خواره‌وه بۆتان ده‌خه‌ینه‌روو له‌لایه‌ن ئێوه به‌رێزانه‌وه جێبه‌جێ بکرێ.
1- دیاری کردنی رێژه‌ی حه‌ڤده که‌س، وه‌ک نوێنه‌رانی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، رێژه‌یه‌کی زۆر که‌مه و داوا ده‌که‌ین لانی که‌م ئه‌و رێژه‌یه بکرێت به بیست و پێنج که‌س
2- ئاماده بوونی نوێنه‌ری ژنانی ئه‌و هه‌شت حیزب و رێکخراوه له لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی کۆنفرانس‌دا
3- نوێنه‌رایه‌تیی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له رۆژی یه‌که‌می کۆنفرانس‌دا په‌یامی تایبه‌تیی خۆی هه‌بێ
ــ ژنانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
ــ ژنانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
ــ ژنانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان
ــ ژنانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
ــ ژنانی یه‌کیه‌تیی شۆڕشگێڕانی کوردستان
ــ ژنانی سازمانی خه‌باتی کوردستان
ــ ژنانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کورد
ــ ژنانی یه‌کیه‌تیی دێمۆکراتیکی کوردستان
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران