کوردستان میدیا: سەبارەت بە نوێترین هێرشی دژەمرۆیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، فەرماندەیی هێزی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:
لەدرێژەی کردەوە دژی مرۆییەکانی کۆماری ئیسلامی و پاش مووشەکبارانی ۱۷ی خەرمانانی بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری کۆیە، ئەورۆ ۸ی رەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی کاتژمێر ۱۲ی نیوەرۆ، کۆماری ئیسلامی لەرێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە، شاخی کۆدۆی بۆردوومان کرد کە وێرای زیانێکی زۆر بە ژینگەی ناوچەکە، بەداخەوە، پێشمەرگەیەک بە سووکی بریندار بوو.
فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
٨ی ڕەزبەری ١٣٩٧