کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رنوو و سەرما گیانی کۆڵبەرێکی لە سنوورەکانی پیرانشار گرت

13:54 - 16 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: کۆڵبەرێکی کورد لە ناوچەی سنووریی سوورە گڵێ هەڵکەوتوو لە نزیک گوندی قەبری حوسێن لە ناوچەی پیرانشار بەهۆی سەرما بردوویی گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی سێ‌شەممە رێکەوتی ١٥ی سەرماوەز، ئەحمەد تەمەن ٤٨ ساڵ، کوڕی مام خدر و خەڵکی شاری پیرانشار، بۆ بەدەست هێنانی بژیوی ژیان سەرقاڵی کۆڵبەری لە سنوورەکانی کوردستان بووە و بەهۆی سەرما و بەفر بارینەوە رێگای لێ ون بووە و لە ئاکامدا رەق هەڵاتووە.
بەوتەی چەند کۆڵبەرێکی ئەو ناوچەیە، ئەحمەد بەهۆی تەم و مژاوی بوونی کەش و هەوا لە هاوڕێیانی دیکەی جیا بۆتەوە.
ئەحمەد خاوەن دوو منداڵ و پێشتریش دانیشتووی شێوە مێرێی سەربە میراوێ سەردەشت و لەحاڵی حازردا دانیشتووی شاری پیرانشار بوو.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، تەرمی ئەحمەد نەدۆزراوەتەوە.