ک/مـــــــــــــیدیا: ژماره‌یه‌ک له نوێنه‌ران و دیپلۆماتکارانی کۆنگره‌ی ئه‌مریکا، هیوادارن، ته‌حریمه‌کان له دژی رێژیمی ئێران ببێته هۆی گۆڕینی رێژیم له‌و وڵاته‌دا.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز، ته‌حریمه نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کان رێژیمی ئێڕانیان ناچار به کشانه‌وه له به‌رنامه ناوکییه‌که‌یدا نه‌کردووه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، هه‌ڵاوسانی نرخی نه‌وت له بازاره‌کانی جیهان به هۆی ته‌حریمه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له دژی نه‌وت و سیستمی بانکیی رێژیمی ئێران، ده‌توانێ ئاکامێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو و پێچه‌وانه‌ی به‌دوادا بێت و رێژیمی ئیسلامیی ئێران هه‌ڵوێستی توندتر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رنامه ناوکییه‌که‌یدا بگرێت.
له‌و راپۆرته‌دا هاتووه که ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئاسیا کـڕینی نه‌وتی رێژیمی ئێران ته‌حریم بکه‌ن، هه‌نارده کردنی نه‌وت له‌و وڵاته له ساڵی داهاتوودا هه‌تا یه‌ک میلیۆن به‌رمیل داده‌به‌زێت.
وڵاتانی رۆژئاوایی به مه‌به‌ستی گۆڕینی هه‌ڵوێستی رێژیمی ئێران گه‌مارۆی ئابوورییان به‌سه‌ر ئه‌و رێژیمه‌دا سپاندووه، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک له نوێنه‌رانی کۆنگره‌ی ئه‌مریکا هیوادارن ئه‌و گه‌مارۆیانه ببێته هۆی گۆڕینی رێژیم له ئێران.
یه‌کێک له ئاسه‌واره‌کانی ته‌حریم، هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی دووباره‌ی ناکۆکی و ململانێی لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌نێو رێژیمی ئێران دایه.
هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز له کۆتاییدا له زاری کارناسانه‌وه نووسیویه‌تی: رێژیمی ئیران، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو کێشه و ئاریشه‌یه‌ی که‌له ئاکامی ته‌حریمه‌کان تووشی ده‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شه‌ڕیش هه‌ڵگیرسێت ئاماده نییه یه‌ک هه‌نگاو له به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه.