کوردستان میدیا: به‌بۆنه‌ی ٢٠مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی، رێوڕه‌سمێک له بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکرات به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢٦ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، به‌بۆنه‌ی ٢٠مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی رێوڕسمێک به به‌شداریی ئه‌ندامانی رێبه‌ری، کادر و پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه‌کانیان و نوێنه‌رانی پارت و رێکخراوه‌کانی کوردستانی عێراق، له ساڵۆنی گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ ریزگرتن له گیانی پاکی تێکڕای شه‌هیدانی کوردستان، ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن به‌ڕێز محه‌ممه‌د نه‌زیف قادری ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب خوێندرایه‌وه.
به‌ڕێز قادری له په‌یامه‌که‌دا وتی: له کۆتایی ساڵی ١٣٧١ی هه‌تاوی، رێبه‌ری به‌وه‌جی حیزبه‌که‌مان، دوکتور سه‌عید، به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له کۆنگره‌ی ئه‌نترناسیۆنال سوسیالیست چووه شاری بێرلین و له ماوه‌ی کاری کۆنگره‌دا زۆر چالاکانه به‌شداریی له کاره‌کانی کرد. دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی له به‌شی دووهه‌می سهرفهرهکهیدا له‌گه‌ڵ ئوپۆزسیۆنی ئێران له ریستوورانی میکۆنووس کۆبووه‌وه که به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک هاوڕێی حیزبیی دیکه کرانه ئامانجی دیپلۆمات تیرۆریسته‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئیران و به داخه‌وه شه‌هید کران.
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا وتی: کاک سه‌عید، له ماوه‌ی نیزیک به ٢٠ ساڵ خه‌بات و تێکۆشانی بێوچانی له حیزبی دێمۆکرات‌دا، بوو به خاوه‌نی ئه‌زموونێکی زۆر و له ئه‌رک و بهرپرسایهتییهکانیدا نموونه‌ی رێبه‌رێکی سه‌رکه‌وتوو بوو له زۆربه‌ی ئۆرگانه‌کانی حیزبی‌دا، رۆڵ و نه‌خشی دیار بوو و وه‌ک مودیرێکی سه‌رکه‌وتوو، رێبه‌رێکی به هه‌ڵوێست و بڕیارده‌ر بوو و به سیمایه‌کی دێمۆکرات و کادرێکی باش و که‌سایه‌تییه‌کی راستگۆ له نێو هاوڕێیانی و خه‌ڵکی کوردستاندا ناسرا.
دواتر پارچه شیعرێک له‌ژێر ناوی کۆچی ئاگرینی هه‌تاو که له‌لایه‌ن خاتوونی شاعیر، گوڵباخ بهرامییهوه به‌و بۆنه‌وه نێردرابوو بۆ رێوڕەسمهکه، له‌لایه‌ن به‌ڕێز جه‌نگیز سیگارچییه‌وه خوێندرایه‌وه.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا، سروودێک له‌ژێر ناوی خه‌رمانانی خوێن له‌لایه‌ن کۆڕی هونه‌ریی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه پێشکه‌ش کرا.
پاشان پارچه شیعرێک له‌ژێر ناوی دوکتور سه‌عید سیمبولی به‌ڵێن له‌لایه‌ن به‌ڕێز چه‌نگیز سیگارچی، پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌وه خوێندرایه‌وه.
دواتر سروودێک له‌ژێر ناوی سادقی شه‌ره‌فکه‌ندی له‌لایه‌ن کۆڕی هونه‌ریی حیزبه‌وه پێشکه‌ش به به‌شدارانی رێوڕه‌سمه‌که کرا.
گرووپی ههمنهوازی سه‌ما، تابلۆیه‌کی ده‌ف ژه‌نینیان به‌بۆنه‌ی ٢٠مین ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی پێشکه‌ش کرد.
دواتر په‌یامی یه‌کیه‌تییه‌کانی ژنان، لاوان و خوێندکارانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له‌لایه‌ن به‌ڕێز ره‌حمان ئه‌میری، ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه خوێندرایه‌وه و له کۆتاییشدا په‌یام و برووسکه‌ی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی به‌شدار وه‌کوو پارتی دێمۆکراتی کوردستان، یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، حیزبی شیۆعیی کوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و رێکخراو مه‌ده‌نییه‌کان له کۆیه، له‌لایه‌ن پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌وه خوێندرانه‌وه.