کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی بیست و دووهەمین ساڵڤەگەری تیرۆری میکۆنووس لە ناوەندی ٣ کوردستان بەڕێوەچوو

17:49 - 28 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: رێوڕەسمی ٢٦ی خەرمانان، ساڵڤەگەری شەهیدکرانی دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاورێیانی لە ریستورانی میکۆنووس بە دەستی تیرۆریستانی رێژیمی ئێسلامیی ئێران لە ناوەندی ٣ کوردستان بەرێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەم رێوڕەسمە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٧ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی، بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی رێگای ئازادی و رزگاری کوردستان بە تایبەت شەهیدانی میکۆنووس دەستی پێکرد.

پاشان پەیامی ناوەندی ٣ی کوردستان لە ساڵڤەگەری تیرۆری میکۆنووس لەلایەن ئێدریس هورموزیـەوە خوێندرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی رێورەسمەکەدا سروودێک لە ژێر ناوی سادقی شەرەفکەندی، وەک چیا سەربڵەندی، لەلایەن کۆمیتەی هیوای یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێشکەش کرا.

بەشێکی دیکەی ریوڕەسمی ٢٦ی خەرمانان بۆ خوێندنەوەی پەیامی کۆمیتەی یەکیەتییەکانی ژنان و لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوەندی ٣ی کوردستان لە لایەن زەکیە سیدقیـەوە تەرخان کرابوو.

لە درێژەی رێورەسمەکەدا حوسەین حەسەن‌نیا پارچە شێعرێکی لە ژێر ناوی نامەیەک لە رەهەندەکانی شەرافەتەوە بۆ شەهیدێکی سەرکردە، پێشکەش کرد.

لە کۆتایی رێوڕەسمەکەدا سروودیرابوون لەلایەن گرووپی هونەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێشکەش کرا.