کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی شەوە شێعری جەوان لە شاری پیرانشار بەڕێوە نەچوو

19:34 - 26 بەفرانبار 2712

كوردستان میدیا: رێوڕەسمی شەوە شێعری جەوان لەشاری پیرانشار بە هۆی سەرما و بەفر بارینەوە بۆ كاتێكی دیكە دوا خرا.
بەپێی هەواڵی بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی ئەدەبیی چرا، ئەو شەوە شێعرە كە بڕیار بوو رۆژی سێ‌ شەممە رێكەوتی 26‌ی بەفرانبار لەشاری پیرانشار بەڕێوە بچێت، بە هۆی بارینی بەفری زۆر و سەرمای لەرادەبەدەر دوا خرا.
بەڕێوەبەرانی شەوی شێعری جەوان ئامانجیان لەو كارە هاندانی لاوان بۆ نووسینی شێعر و هەروەها خزمەت كردن بە فەرهەنگ و ئەدەبی كوردی راگەیاندبوو.
زیاتر لە 30 كەس لە شاعیرانی شاری پیرانشار بەرهەمەكانیان بۆ ئەنجومەنی ئەدەبیی چرا لەو شارە ناردبوو.