کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی ٢٥مین ساڵـڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو لە سلێمانی بەڕێوەچوو

22:31 - 14 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ٢٥مین ساڵـڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی لە ڤییەن بە دەستی دیپلۆمات تیرۆریستەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە شاری سلێمانی رێوڕەسمێک بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری کوردستان میدیا، رێوڕەسمی ٢٥مین ساڵـڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو رۆژی شەممە رێکەوتی ١٤ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، رێوڕەسمێک بە ئامادەبوونی ئەندامانی رێبەری حیزبی دێموکرات، ئەندامان و ژمارەیەک لە میوانان لە هۆڵی رۆشنبیریی شاری سلێمانی بەڕێووەچوو.

رێوڕەسمەکە بە خوێندنی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستانی دەستی پێ کرد.

پاشان محەممەد ساحیبی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە نوێنەرایەتیی پێوەندییەکانی حیزب لە سلێمانی بەخێرهاتنی میوانان و لایەن سیاسییەکانی بەشداری کرد.

دواتر محەممەد نەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران بەوبۆنەوە وتارێکی پێشکەش کرد.

پاشان فیلمێکی دێکۆمێنتاری لەبارەی کەسایەتیی شەهید دوکتور قاسملوو بە \'\'داتا شەو\'\' پیشان درا و دوابەدوای ئەوە سروودێکی شۆڕشگێڕانە لەلایەن کۆڕی مووزیکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە خوێندرا.

لە بڕگەیەکی دیکە پەیامی حیزب و لایەنەکانی بەشداری ئەو رێوڕەسمە خوێندرانەوە و پاش ئەوە شێعرێک لەلایەن شاعیر \'\'ناهید حوسێنی\'\'یەوە پێشکەش کرا.

لە کۆتایی ئەو رێوڕەسمەدا سروودێکی دیکەی شۆڕشگێڕی لەلایەن کۆڕی مووزیکی حیزبی دێموکراتەوە پێشکەش کرا.
ئەو پارت و لایەنانە کە پەیامیان بۆ رێوڕەسمەکە ناردبوو، بریتین لە:

ــ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دێموکراتی کوردستان

ــ یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان

ــ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

ــ کۆمەڵە، رێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

ــ یەکیەتیی دێموکراتیکی کوردستان ــ ئێران

ــ سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، نوێنەرایەتیی سلێمانی

ــ لقی ٤ی پارتی دێموکراتی کوردستان

ــ لقی ٢١ی پارتی دێموکراتی کورستان

ــ پارتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سووریە

ــ کۆمیتەکانی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران لە سلێمانی، باریکە کەلار، کۆیە، شێرەوەن، قەڵادزێ و رانیە

ــ کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سلێمانی و باریکە

ــ رێکخراوی کۆمەڵەی لاوانی رۆژهەڵات