کوردستان میدیا: بەبەشداریی نوێنەرانی چەندین حیزبی سیاسی و رێکخراوی مەدەنی و ژمارەیەک لەکەسایەتیی سیاسی و رووناکبیر، رێوڕەسمێک بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ٢٣ـەمین ساڵیادی شەهیدکرانی دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، لەسەر گڵکۆی شەهیدانی بێرلینی حیزبی دێموکرات لەشاری پاریس، وڵاتی فەڕانسە بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ١٣٩٤، رێوڕەسمی ٢٣ـەمین ساڵیادی تیرۆرکرانی د.شەرەفکەندی و هاوڕێیانی به ئامادەبوونی چەند ئەندامی رێبەریی حیزبی دێموکرات و نوێنەرانی چەندین حیزبی سیاسی و رێکخراوی مەدەنی و ژمارەیەک لەکەسایەتیی سیاسی و رووناکبیری کورد، ئێرانی و ئورووپایی لەدەرەوەی وڵات و هەرەوها چەند کۆمیتەی دەورووبەری فەرانسەی حیزب، لەسەر گڵکۆی شەهیدانی بێرلینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو.
سەرەتای رێوڕەسمەکە بەخوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لەگیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر هەموو لایەن و کەسایەتییەکانی بەشداربوو لەرێوڕەسمەدا دەستەگوڵی رێزڵێنانیان لەسەر گڵکۆی شەهیدانی بێرلین دانا.
لەبڕگەیەکی دیکەی ئەو رێورەسمەدا، پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٣ــەمین ساڵڤەگەڕی شەهیدکرانی دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، لەلایەن عەلیئەشرەف مورادی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات پێشکەش کرا.
عەلیئەشرەف مورادی لەقسەکانیدا، تیشکی خستەسەر تایبەتمەندییە بەرزەکانی دکتور شەرەفکەندیی بیرمەند کە ئەو تایبەتمەندییانەی ببوونە هۆی ئەوەیکە ببێتە رێبەرێکی دیاری حیزبی دێموکرات و خۆشەویستی کادر و پێشمەرگەکان.
دوای شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو رێبەرایەتی و و رۆڵی بەرچاوی دوکتوور شەرەفکەندیی لە خەبات و تێکۆشانی سیاسیی حیزبدا زۆر بە باشی دیار بوو.
مورادی هەروەها ئاوری لەو پرەنسیپە نەتەوەیی و دێموکراتیکانەی دوکتور شەرەفکەندی دایەوە کە هەتا ئێستاش حیزبی دێموکرات لەسەر ئەو پرەنسیپ و ئامانجانە خەباتەکەی درێژە پێدەدات.
پاش پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ شەهیدانی بێرلین لەگۆرستانی پێرلاشێزی پاریس، هەموو بەشدارانی رێوڕەسمەکە سەردانی گڵکۆی شەهیدی رێبەر دوکتور قاسملوو و شەهید عەبدوڵڵا قادریئازەریان کرد و وێڕای دانانی دەستەگوڵی رێزڵێنان، پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ شەهیدانی ڤییەنی حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە.
ئەو حیزب، لایەنی سیاسی، رێکخراو و نوێنەرانەی کە لەرێوڕەسمی ٢٦ی خەرماناندا بەشداریان کردبوو بریتی بوون لە:
ــ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەپاریس
ــ ئەنستیتۆی کورد لەپاریس
ــ حیزبی سوسیالیستی کوردستان (باکوور) PSK
ــ رێکخراوی یەکیەتیی فەداییانی ئێران
ــ رێگای کرێکار
ــ رێکخراوی یەکیەتیی فەداییانی ئێران ــ زۆرینە
ــ نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ
ــ چەندین کەسایەتیی سیاسی و رووناکبیری کورد و ئێرانی