کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی ٢٦ی سەرماوەز و شەوی یەلدا لە وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو

13:20 - 6 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: رێوڕەسمی شەوی یەلدا و ٢٦ی سەرماوەز، رێکەوتی ٢ی بەفرانبار لە شاری ڤاسا لە وڵاتی فینلاند بە بەشداریی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆکرات و ژمارەیەکی بەرچاو لە دانیشتوانی ئەو شارە، بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو رێوڕەسمە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ رێزگەرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان، دەستی پێ کرد.
پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ ناوچەی ڤاسا، لەلایەن ئیرەج عەبباس‌زادەوە خوێندرایەوە.
داهێنانی ناوی پێشمەرگە لەلایەن حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە، ئاماژە دان بە مێژووی شەوی یەلدا، لە دایک بوونی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو لە شەوی یەلدا، گرینگیی شەوی یەلدا بۆ نەتەوەی کورد و رووداوی قوتابخانەی شیناوێ لەم پەیامەدا ئاوڕیان لێ درابووە.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا سادق عەسکەری و نەزوزاد عەبدوڵڵازادە، کۆمەڵێک شیعر و پەخشانیان پێشکەش کرد.