کوردستان میدیا: لەناوەندی ٣ی کوردستان بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ٢٦یەمین ساڵیادی شەهیدکرانی دکتور قاسملوو و هاورێیانی لەڤییەن، رێوڕەسمێک بەرێوە چوو.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێوڕەسمەکە دوانیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ٢٣ی پووشپەڕ بە بەشداریی ژمارەیەک لەئەندامانی رێبەریی، پێشمەرگە و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات و هەروەها میوانانی هێژا دەستی پێکرد.
لەسەرەتای رێوڕەسمەکەدا سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب خوێندراوەتەوە و چەند ساتێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لەگیانی پاکی شەهیدانی کوردستان راگیراوە.
دواتر میرۆ عەلیار ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بەو بۆنەیەوە چەند وتەیەکی پێشکەش کردووە.
میرۆ عەلیار وتی: د. قاسملوو بۆ ئێمە ژیا و لەپێناو وەدیهێنانی ئازادی و بەختەوەری ئێمەی کوردا گیانی بەخت کرد. بۆیە هەڵدەگرێ قاسملوو هەتاهەتایە لەبیروشعووری مرۆڤی کوردا زیندوو بمێنێتەوە و کوردی بەئەمەگ هەموو ساڵێک لە ٢٢ی پووشپەڕ دا ڕێز لە یاد و تێکۆشانی ئەو رێبەرە تاقانەیە بگرێ.
عەلیار لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتیشی: رێبازی قاسلموو رێبازێکی نیشتمانپەروەرانە، دێموکراتیک، ئینسانی و ئازادیخوازانەیە و بیر و هزر و رێنوێنەییەکانی قاسملوو ئەمڕۆش تازەن.
ئەو ئەندامەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکرات باسی لە ئاموژگارییەکانی د. قاسملوو کرد و ئەوەشی خستەڕوو، هەرکاتێک و لەهەر بڕگەیەکی زەمانیدا کورد لەنیوخۆیدا تەبا و یەک هەڵوێست بووە و بەخەباتی یەکگرتوو بەرەنگاری هەڕەشە و ڕووداوەکان بۆتەوە، توانیویەتی دەسکەوتی سیاسی بۆ خۆی دابین و دەستەبەر بکا و هەموو بەیەکەوە براوەی ئاڵووگۆڕەکان بوون.
پاشان سروودێک لەژێر ناوی ئەی رێبەری ئاشتیخواز لەلایەن کۆڕی هونەریی پەروەردەی ناوەندی ٣ وە خوێندرایەوە.
لەبڕگەیەکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا پەخشانێک لەلایەن خالید پاریاد پێشکەشی بەشداربوان کراوە و دوابەدوای ئەو پەخشانە، پەیامی یەکیەتیەکانی ژنان و لاوانی کۆمیتەی جێژنیکان لەلایەن خاتوو دیمەن قەڵاتییەوە خوێندرایەوە.
پێشکەشکردنی سروودێک لەژێر ناوی تۆ بەهێزی کە لەلایەن مەتینـەوە ئامادەکرابوو، پێکهێنەری بڕگەیەکی دیکەی رێوڕەسمەکە بوو.
لە کوتاییدا حیکمەت نەبیزادە و خاتوو هێشوو خزری هەر کامەیان شێعرێکیان خوێندووەتەوە.
ئەلبومی وێنە:
ڤیدیۆ